ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا لە دێرەزوور شەهیدبوو

هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند کە ئەندامێکی ئەوان بە ناوی مەحموود هۆشەنگ لە دێرەزوور لەکاتی گەڕی ئەمنی ناوچەکە لە هێرشێکدا شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ئەندامێکی خۆیان بەناوی مەحمود هۆشەنگ محەمەد کە شەهیدبووە، ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و پاراستنی کاروانە بازرگانیەکان، هەڤاڵ مەحمود هۆشەنگ بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ئەم مانگە لە گوندی ئەهمەر-ی سەربە ناوچەی بسێرا لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی دا شەهیدبوو.

ناسنامەی شەهید وەها هاتووە:

ناو: مەحمود هۆشەنگ

ناوی دایک: لەیلا

ناوی باوک: هۆشەنگ

شوێن و ڕێککەوتی لەدایکبوون: تل بیلبل ٧-١-١٩٩٧

مێژووی بەشداربوون: ١٠-١-٢٠١٨

شوێن و ڕێککەوتی شەهیدبوون: گوندەکانی دێرەزوور، ٥-١-٢٠٢٠

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوادا هاتووە: ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ"هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا-باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا" سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی شەهید دەخوازین، ئێمە بەڵێن بە گەلی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە بەڵێن دەدەین لەسەر پاراستنی خاک و گەلی خۆمان.

ب.ش