ئەوینداری شاخەکان: ڕووبار سەرهلدان

ڕووبار سەرهلدان کە لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ بە هۆی هێرشێکی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوو، لەدوای خۆی داواکاریەکی تێکۆشانی بەجێهیشت کە بە ئەندازەی چیاکان گەورەوە.

گەریلا و شاخەکان بۆ کورد ئەوینن. شاخەکان بە هەزاران ساڵە، بوونەتە خەون و خەیاڵ بۆ هەزاران شەڕڤانی ئازادی. گەنجان لە چیا بوونەتە خاوەن ئیرادە و بڕوا و بۆ شەڕڤانی ئازادی گۆڕاون کە هیچ کاتێک تێکناشکێن. شاخەکان سەرچاوەی خەیال و هیوان. هیوای جوان و بێکۆتایی لە شاخەکانی کوردستان هەڵدەقوڵێن. گەورەترین خەیاڵی گەریلا ئەوە بووە کە لە هەموو چیاکانی وڵاتەکەیان بگەڕێن.

یەکێک لە دڵە پڕ خرۆشەکان کە بەدوای خەیال و هیواکانی کەوت ڕووبار سەرهەڵدان (ئالان عومەر) بوو، لە دەشتی ڕۆژئاوا لەدایکبوو، بە عەشقی ئازادی بووە ئەوینداری چیاکان. گەورەترین خەیاڵی ئەوەبوو بچێتە سەر چیای ئاگری و هەموو دەڤەرێکی وڵاتەکەی ببینێت. ڕووبار سەرهەڵدان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو و لە تەمەنی گەنجێتیدا شەڕی شۆرشی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد. لە دەوروبەریی تێکۆشانی گەورە ئەنجامدەدرا و گەلەکەی بۆ شۆڕش سەفەربەر ببوو. ڕووبار لەگەڵ ئەوەی تەمەنی گەنج بوو لە جێگەی خۆی ڕانەدەوەستا و کاری دەکرد. بە هۆی ئەوەی تەمەنی بچووک بوو ڕێگا بەوە نەدەدرا بچێتە گۆڕەپانی شەڕ، بەڵام لەکوێ پێویستیان پێبوایا لەوێ دەبوو.

دوای چەند ساڵ بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە کاری گەنجاندا کرد. ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژئاوا کاری گەنجانی دەکرد و دوای ڕووی کردە چیاکان، بڕیاریدا ببێتە گەریلا. لە ساڵی ٢٠١٨ دا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.

لە زاگرۆس هەنگاوی یەکەمی هاوێشت

گەریلا ڕووبار زوو فێری شاخەکان بوو. بۆ هەر هەناسەیەک کە هەڵیدەمژی، سوپاسی شاخەکانی دەکرد. گرنگترین شت کە دەیویست ئەنجامیبدات، ئەوەبوو، لە شوێنێکی بەرز دانیشێت و سەیری شاخەکان بکات. کاتێک کە وایدەکرد بە هاوڕێکانی دەوت: 'دەمەوێت لە سەر شاخە بەرزەکان دانیشم  و هەموو دەڤەرێکی وڵاتەکەم ببینم'. دەیوت، 'ئارەزووم ئەوەیە بچمە سەر چیای ئاگری، لەوێ لەگەڵ ڕێبەرایەتی قسە بکەم'. ئەوینداری وڵاتەکەی بوو.

ڕووبار دەوای ئەوەی هاتە شاخ، وەک گوڵێک کرایەوە و پێشدەکەوت. لە ڕووی سەربازیەوە زوو خۆی بەرەوپێشەوەبرد و شارەزا بوو. هەڤاڵان داوایان لێکرد بگەڕێتەوە سەر کاری گەنجان، بەڵام وتی، 'دەمەوێت لەناو هەپەگەدا بمێنمەوە، شاخەکان ماڵی منن'.

لەسەر داواکەی هەڤاڵەکانی لە زاگرۆس ئەرکیان پێسپارد. ڕووبار کاتێک کە بیستی دەچێتە زاگرۆس ، لە خۆشحاڵی دەفڕی. دەچووە شاخەکان و شەڕ. دوای ئەوەی لە هەڤاڵەکانی جیابووەوە وتی، "دەچم خەیاڵەکانم جێبەجێ بکەم و خۆی گەیاندە زاگرۆس.

گەیشتە سەرهەڵدێرترین بەشی وڵاتەکەی، زاگرۆس گۆڕەپانی شەڕێکی قوڕس بوو. لە زاگرۆس بە جۆشی گەنجێتی کارێک نەما نەیکات. لە گۆڕەپانی زاگرۆس تێکۆشانێکی سەختی کرد، بەرامبەر زەحمەتی و سەختیەکان وەستایەوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە هێرشێکی دەوڵەتی تورک دا تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. ڕووبار سەرهلدانی گەنج لەدوای خۆی تێکۆشانێکی بەرز وەک شاخەکان و ئەوینداریی وڵات و شاخەکانی بەجێهێشت.

ف.ق