'ئەگەر ئێمە ڕۆژئاوا نەپارێزین، سبەینێ باشووریش داگیردەکرێت'

گەنجانی باشووری کوردستان کە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە ڕیزەکانی قەسەدەدا کردووە ڕایانگەیاند، پاراستنی ڕۆژئاوا لە هەمان کاتدا پاراستنی باشووری کوردستانە.

لەگەڵ هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گەنجانی باشووری کوردستانیش بەشداریان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دا کرد و لە ئێستادا لە بەرەکانی شەڕ لە دژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن.

شەرڤانانی باشوور ڕایانگەیاند، ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەناوبردنی گەلی کوردە و دەیەویت هیچ دەستکەوتێک بۆ گەلی کورد نەیەڵێت.

شەرڤانان ئاماژەیان بەوەدا، پەکەکە تەڤگەری ئازادی گەلی کوردە و لە ڕۆژئاوا تەنها قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە هەیە، بەڵام دەوڵەتی تورک بە بیانووی بێ بناغە دەیەوێت قڕکردنی گەلی کورد ڕەوا بکات.

شەڕڤانانی باشووری وتیان، "ئەگەر ئەمڕۆ دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا نەپارێزین، سبەینی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر سلێمانی، هەوڵیر و کەرکیش و داگیری دەکات."

شەرڤانان ڕایانگەیاند، داگیرکەری ڕۆژئاوا، داگیرکەری هەموو کوردستانە و بانگەوازیان بۆ هێزە کوردستانیەکان کرد، هەموویان بەرامبەر داگیرکەری هەستن و ڕۆژئاوا بپارێزن.

ف.ق