ئەیمان عەلی شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف بەخاکسپێردرا

ئەیمان عەلی شێخ شەڕڤانی قەسەدە کە لە بەرخۆدانی شەرەفدا شەهید بوو بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

بۆ ئەیمان عەلی شێخ شەڕڤانی قەسەدە کە لە بەرخۆدانی شەرەفدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی ڕەقا بە بەشداری خانەوادە و ئەندامانی ئەنجومەی خانەوادەی شەهیدان و شەڕڤانانی قەسەدە مەراسیمێک رێکخرا.

دوای مەراسیمەکەی گۆڕستانی شەهیدان، تەرمی ئەیمان عەلی شێخ لە گوندی حکومەتی باکووری ڕەقا بەخاکسپێردرا.

ڕاگەیەنراو، شەهید ئەیمان عەلی شێخ ٢ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە بەرخۆدانی شەرەفدا لە عەین عیسا شەهید بووە.

ف.ق