بابەتی کۆبونەوەکەی ئاستانە ئیدلبە، لەعەین عیسا دواڕۆژی سووریایە

بڕیاروایە کە وەڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ڕۆژانی ٢٧ و٢٧ی تەشرینی دوویەم دەربارەی دۆخی سووریا بۆجاری ١١هەم لە ئاستانە کۆببنەوە. چاوەڕوان دەکرێت کە ڕووسیا بابەتی ئیدلب دانێتە بەردەم تورکیا. هاوکات هێزەناڕازییەکانی سووریا لە عەین عیسا کۆدەبنەوە.

نوێنەرانی وەڵاتانی ڕووسیا ، ئێران وتورکیا خۆیان ئامادەدەکەن کە لە ڕێکەوتی ٢٨و ٢٩ی تەشرینی دوویەم/ ٧و٨ی سەرماوەزدا دەربارەی دۆخی سووریا بۆ ١١هەمین جارلە ئاستانە کۆببنەوە. لەهەمان کاتدا ولە شاری عەین عیسا لەباکووری سووریا هێزەناڕازییەکان و کسایەتییە سیاسییە سەربەخۆکانی سووریا لەدەوری یەک کۆدەبنەوە.

ئەمە دوویەمین کۆبونەوەیە کە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی سووریای دیموکراتی-مەسەدە بەڕێوەدەچێت. چاوەڕوان دەکرێت، لەتەواوی هەرێمەکانی سووریا بەدەیان پارت و لایەنی سیاسی و کەسایەتی سەربەخۆ ودژبەری ڕژیمی سووریا بەگشتی ٩٠ ئەندام بەشداری لە کۆبونەوەکەی عەین عیسادا بکەن. بەشداربوان دەربارەی بابەتەکانی وەک، " دۆخی مرۆیی، مۆدیلی بەڕێوەبەری، دۆخی ئابوری، یاسای بنەڕەتی نوی، دۆخی ژنان و بابەتە هاوبەشەکان " قسەوباس دەکەن.

فەرهام حەمۆ ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی (مەسەدە) دەربارەی ئەم بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئەوەی خستەڕووکە بڕیاری بەڕێوەبردنی ئەم کۆبونەوەیە لە کۆبونەوەی پێشووتردا دارابوو.

حەمۆ وتی، " ئامانجی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە ئەولایەنانەی سووریا لەیەک نزیک بکەینەوە و خاڵەهاوبەشەکان بدۆزینەوە.دەتوانم بلێم کە لە هەمووهەرێمەکانی سووریا ، ٩٠ کەس کە نوێنەری چەندین پارت ولایەنی سیاسی و کەسایەتی سەربەخۆن بەشداری لە کۆبونەوەکەدا دەکەن."

حەمۆ ئاشکرای کرد کە ٦خاڵی سەرەکی لەکۆبونەوەکەدا هەیە و وتی: " ئەو بابەتانە ئەوەیە: دۆخی مرۆیی سووریا، قسەوباس لەسەرشێوازی بەڕێوەبەری سووریا، دۆخی ئابوری سووریا، یاسای بنەڕەتی نوێی سووریا، دۆخی ژنان و شێوازی هاوکاریکردنی لایەنە ناڕازییەکانی سووریا "

حەمۆ ئاماژەی دابە کۆبونەوەکەی ئاستانە و وتی، " هەتاکو ئیستا بەردەوام لەدەرەوەی سووریا بەدوای چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سووریا دەگەڕن، یان دەستەودامێنی هێزی جودادەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا، ئێمە وەک هاووڵاتی لەسەر خاکی خۆمان کۆدەبینەوە و قسەوباس دەکەین. لەهەمان ڕۆژدا ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە ئاستانە دەربارەی دۆخی سووریا کۆدەبنەوە.بەڵام لەو کۆبونەوەدا لە نوێنەرانی ڕژیم ی سووریا بوونیان هەیە ونە هێزەناڕازییەکان. پێمان وایە کە کێشەکانی سووریا بەوکۆبونەوانە چارەسەرناکرێت. ئێمە بە هێزە ناڕازییەکانی سووریا دەلێین وەرن با لەناوخاکی سووریا کێشەکان چارەسەربکەین."

بابەتی سەرەکی ئاستانە ئیدلبە

بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکەی وەڵاتانی ئێران، ڕووسیا وتورکیا لە ئاستانە چارەنووسی ئیدلبە. ڕژیمی سووریا و ڕووسیا لە مانگی ئەیلوولدا دەستیان بە ئامادەکاری بۆئۆپەراسیۆنی ئیدلب کردبوو ولە مانگی تەشرینی یەکەمدا دوای کۆبونەوەکەی پوتین و ئەردۆغان لە سوچی، ئۆپەراسیۆنەکە دوخرا.

دەوترێت، بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکەی ئاستانە ئیدلبە. بەپێی زانیارییەکان، ڕووسیا باس لە بەڵێنەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات کە گروپەچەکدارەکان لە ئیدلب لەیەک جیا بکاتەوە.

یەکەمین کۆبونەوەی ئاستانە لە ٢٣ی بەفرانباری ٢٠١٧ بەڕێوەچوو. تورکیا، ڕووسیا و ئێران ٩ جارلە ئاستانە ویەک جاریش لە سوچی کۆبونەوەیان ئەنجامداوە.

 لەساڵی ٢٠١١ هەتاکو ئیستا بەناوی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سووریا زیاتر لە ٥٠ کۆبونەوە لە ژنێف، ڤییەن، مونشێن، ئاستانە، ڕیاز، قەتەر و سوچی گیراوە. بەڵام هەموو ئەوکۆبونەوانە بەس ئاگری شەڕی سووریای گوڕترکردووە و هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

ک-ش