باجەکەى قورسە، بەڵام شکۆ و شەرەفەکەى گەورەیە

محێدین حەسەن یەکێکە لەو سەدان کوردانەی رۆژئاوا، کە کەوتنە ژێر کاریگەریی ئۆجالان. لەگەڵ منداڵ و خوشک و براو خوشکەزا و برازاکانی و خاڵی منداڵەکانی، پەیوەندییان بە ریزەکانی شۆڕشەوە کرد. هەم باری گرانی شۆڕشی لە ئەستۆ گرت و هەمیش بەو بەهایەوە دەژی.

محێدین حەسەن لە کۆتایی ساڵەکانی ١٩٨٠ ئاشنای تیکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو. ساڵی ١٩٩١هەلی ئەوەی بۆ رەخسا کە لە نزیکەوە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ببینێت و گوێی لێ بگرێت. سەربەرزە بە کچ و خزمە شەهیدەکان. سەربەرزە کچ و خزمەکانی، کە چالاکانە لەناو تێکۆشان دان. حەسەن لە گەڕەکی عەنتەرییەی قامیشلۆ نیشتەجێیە و دەڵێت: "ئێمە لەسایەی ڕێبەر ئاپۆ ئەو کۆنکرێتەى بەسەرماندا کرابوو لەسەر خۆمان لامان برد و کفنی مردنمان دڕی و کۆتایمان پێ هێنا و بووینە کوردی سەربەرز".

محێدین حەسەن ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ دەستەیەک سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. بەشداریی پیرۆزباییەکانی ١٥ی تەباخ بوو. وتەکانی ئۆجالان لە کاتی پیرۆزباییکردنەکە کاری تێکرد و هەفتەیەک لەوێ مایەوە. بەشداریی لە گفتوگۆکانى ئۆجالان دا دەکرد و بەو شێوەیە خۆی پەروەردە کرد.

چیتان بۆ وڵاتی خۆتان کرد؟

حەسەن باسی لەوە کرد، لە رۆژی دووەمدا ئۆجالان بۆ دەستەیەک قسەی کرد کە ئاغا و بەگ-یشیان لە ناودا بوو و وتی: "هەندێک ئاغا و بەگیشیان تێدابوون. ڕێبەرایەتی لەوانی پرسی کە لەکوێوە هاتوون؟ کێن. چییان کردووە و دەیانەوێت چی بکەن. رێبەرایەتی لە ئاغایەکی پرسی؛ 'تا ئێستا چیت بۆ ئەم خاکە کردووە'. ئێوە دەڵێن، ئاغان و عەشیرەتن. ناوی ئاغایەتی خۆش نییە. ئاغایەتییەکەتان بۆ بەکۆیلەکردنی گەلە، بۆ ئەم وڵاتە چیتان کرد؟ وتی، شتێک نییە، کە ئێوە بۆ مرۆڤایەتیتان کردبێت. بە وتنی 'ژن نامووسی منە' ئێوەی ٤٠ پیاو دەتوانن بۆ ژنێک یەکتری بکوژن. ڕیبەرایەتی خاکی ناو دەستی خۆی پیشاندان و وتی، باشە ئێوە بۆ ئەو خاکە چیتان کرد. ئەوەش نامووس نییە؟ ئێوە بۆ ئەو نامووسە چیتان کرد؟ سەرۆک باسی وڵاتپارێزی و خاک، دژایەتیکردنی کۆیلەداریی کرد. ئەوەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەرم دروستکرد".

حەسەن ئەوەشی وت، لەو دیدارەی لەگەڵ ئۆجالان زۆر شتی لێ فێر بووە و وتیشی: "چێشتخانەیەکی گەورە لە ئەکادیمیاکەدا هەبوو. لەوێ بینیم مامێکى بە بەتەمەنی خەڵکی دێرک دەگری. لێم پرسی بۆ دەگریت. وتی، ئەو تەنەکە پەنیرە هی من بوو. ئەو کاتە دۆخم باش نەبوو کە هاوکاری بکەم، منیش ئەو تەنەکە پەنیرەم دابوو بە هەڤاڵان. دراوسێکانم وتبویان، ئەو کەسەی پەنیرەکەم پێدا ناردبوو نایگەیەنێتە دەست هەڤاڵان و دەیداتە خزمەکانی خۆی. لەسەر تەنەکە پەنیرەکە ناوم نووسراوە. دوای ٢-٣ ساڵ هێشا لێرەیە. لە دێرکەوە هەتا لوبنان"...

کچەکانی بەشداری شۆڕش بوون

حەسەن باسی لەوەشکرد،  شۆڕش بووە خەون و تامەزرۆیى،  کە لە رۆژئاوا بەدیهاتووە. لەبارەی منداڵەکانی و بنەماڵەکەی زانیاری زیاتری خستەڕوو:

* کچەکەم جان وڵات ساڵی ٢٠١١ بەشداری شۆڕش بوو. بۆ پاراستنی خوشک و برا ئێزیدییەکانی لە شەنگال ساڵی ٢٠١٦ چوو بۆ شەنگال و لەوێ بووە یەکەمین شەهیدی ژنی رۆژئاوا.

* براکەم عاید و ئیدریسی خوشەکەزام جەژنی ٢٠١٣ لە تەل عەلۆ شەهید بوون.

* موبارەک بۆ ئاڵای کورد لە ساڵی ٢٠١٢ و لە نەورۆزدا شەهید بوو.

*  ڕووبار، خاڵی منداڵەکانم کە کاریگەریی زۆری بەسەر منداڵەکانمەوە هەبوو، لە ساڵی ١٩٩٥ لە ئامەد شەهید بوو.

* گۆرانی ئامۆزام لە شۆڕشی ڕۆژئاوا شەهید بوو.

* کچێکی من و دەیان کەسی تر لە بنەماڵەکەم هێشتاش لەناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیی کورد دان.

حەسەن باسی ئەوەشی کرد، باجەکەى و قوربانییەکەى و بارەکەى قورسیە، بەڵام ئەوان سەربەرزن.

ر.م