بایک: هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە - بەشی دووەم-

جەمیل بایک: ئەوەی هاوکاری تورکیا بکات، هاوکاری داعشیش دەکات، ئەوەی داعش دەیەوێت بەسەر ئێزدییەکاندا بهێنێت، تورکیا جێبەجێی دەکات. هەندێک کەس لە شەنگال هاوکاری تورکیا دەکەن، تورکیا بە هاوکاری ئەوان، کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدات.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، تورکیا چەتەکان وەکو 'نیشتەجێ' ڕێکدەخات، چەکیان پێدەدات، لەکوێ پێویستی بەوان بێت، دەیاننێرێتە ئەوێ. دەیەوێت ناسنامەشیان پێبدات، بۆ ئەوەی لە دژی کورد و هێزە دیموکراسییەکان چالاکیان بکات. لە سوریا، عێراق و لیبیا ئەو چەتانە بەکار دەهێنێت. لە کوێ پێویستی پێبێت، ڕەوانەی ئەوێشیان دەکات.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی دا، شیکردنەوەی بۆ گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، شەڕ و بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بەشەکانی تری کوردستان کرد و ناڕەزایی بەرامبەر گەماروی سەر مەخمور پیشاندا.

لە بەشی یەکەمدا کە دوێنێ ٢٢ی کانونی دووەم بڵاوکرایەوە و لینکەکەی لە کۆتایی ئەم بەشەدا هەیە، بایک ڕایگەیاندبوو، لەبەرئەوەی هیرشی قڕکردن لەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، گۆشەگیری بەردەوامە. لەهەمان کاتدا زوڵمی سەر گەلانی تورکیا زیاتر دەبێت. ئەگەر لە کوردستان قڕکردن، زوڵم، نادادپەروەری زیاد ببێت هەمان شت لە تورکیا لەدژی هێزە دیموکراتەکانیش ئەنجامدەدرێت. لەبەرئەوە پێویستە گەلانی تورکیا و هیزە دیموکراتەکان بەیەکەوە لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

دەوڵەتی تورک زۆر جار هێرشی شەنگالی کردووە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر دیسان هێرشی کرد. ٤ گەنجی ئێزیدخانی گەلە ئێزدییەکەمان شەهید بوون، نە دەوڵەتی عێراق و نە پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەرانبەر ئەو هێرشە دەنگیان لێوە نەهات. هۆکاری ئەو هێرشە و ئامانجەکانی ئەو هێرشانە چین و ئەو بێدەنگییە چییە و ئێوە چۆن شرۆڤەی بۆ دەکەن؟

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان، یەبەشە، گەلی ئێزدیمان و گەلی کوردستان بەگشتی دەکەم. لە کەسایەتی شەهید زەردەشت شەنگالیدا یادی هەموو شەهیدان، هەر لە یەکەمین شەهیدەوە بگرە تا شەهیدانی ئەم دوایییە بەرز ڕادەگرم، سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنم. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە لێرەوە دووبارەی دەکەمەوە. هێرش بەردەوامن بۆ سەر گەلی ئێزدیمان لە ئێزیدخان. ئەو هێرشانەی ئێستا درێژەی هێرشەکانی داعشن. خۆی گەلی شەنگالیش هەر بەو شێوەیە باسی دەکەن و ئەوەش ڕاستە. ئەوەی داعش دەیەویست جێبەجیی بکات، ئێستا تورکیا دەیەوێت جێبەجێی بکات. تورکیا بەردەوام کار بۆ ئەوە دەکات، ئەو کۆمەڵکوژییانە بەهۆی ئەوەوەیە. ئەوەی کە هاوکاری دەوڵەتی تورک بکات، هاوکاری داعشیش دەکات. هەمووان پەیوەندی داعش و تورکیا دەزانن، بۆیە کەس ناتوانیت بڵێت من ڕێزی تورکیا دەگرم، من یارمەتی تورکیا دەدەم و لەدژی داعشم، ئەوە درۆیەکی گەورە و خەڵەتاندنە. ئەوەی هاوکاری تورکیا بکات، هاوکاری داعشیش دەکات، ئەوەی کە داعش دەیەوێت بەسەر ئێزدییەکان جێبەجێی بکات، تورکیا جێبەجێی دەکات. دوژمنایەتی گەلی ئێزدیمان دەکات. کاتێک تورکیا لە شەنگال کۆمەڵکوژیی دەکات، هەندێک کەس لە شەنگال یارمەتی تورکیا دەدەن، تورکیا بە هاوکاری ئەوان کۆمەڵکوژیی دەکات. ئەگەر تورکیا لەوێوە هاوکاری نەکرێت، ناتوانێت لەوێ کۆمەڵکوژیی بکات. بۆیە گەلی ئێزدیمان پێویستە ئەو کرمەی نێوخۆیان ئاشکرا بکەن، لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەن. وتەیەکی کوردی هەیە دەڵێت "دار کرمی لەخۆی نەبێت، تەمەنی هەزار ساڵە". ئەگەر لە شەنگالیش دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی دەکات، هەندێک کەس هاوکاریان دەکات لەوێ. لە ئەنجامدا تورکیا ئەو کۆمەڵکوژییانە دەکات، ئەوانە هاوبەشی تورکن، لە خزمەتی تورکیا دان، لە خزمەتی داعش دان. ئەوانە ناتوانن بڵێن ئێمە کوردین، یان بۆ کوردایەتی ئەوە دەکەین. گەلی ئێزدیمان پیویستە ئەوە ببینێت،  لەناوخۆیاندا ناپاکەکان پەسەند نەکات، نەیانژینێت. پێویستە لەدژی ناپاکان تێبکۆشن، خیان پاک بکەنەوە. کاتیک دەوڵەتی تورک ناتوانێت کۆمەڵکوژیان بکات، گەلەکەمان لە هەر شوێنێک بێت پێویستە یەکێتی خۆیان بکەنە بنەما. زانایی خۆیان پێشبخەن، خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێک بخەن و لەدژی خایەنت و داگیرکاریی تورک ئاستی تیکۆشانی خۆیان بەرز بکەنەوە، کاردانەوە ڕاستەکە ئەوەیە. پێویستە هەموو ئێزدی ئەوە باش بزانن، ئەگەر ئێزیدخان لەدونیا نەمێنێت، ئیزدی ناتوانێت لە هیچ شوێنێک بژین... ئێزدی دەمرن. ئەگەر دەبینین ئێزدی هێشتا لە هەندێک شوێن دەژین، ئەوە بەخێری شەنگالەوەیە. ئەوەی گە دەبینین دوژمنی ئێزدییەکان هێندە جەخت لەسەر شەنگال دەکاتەوە بۆ ئەوەیە. ئەگەر شەنگال تێکبشکێندرێت، ئێزدیش دەمرن و ناتوانن لە هیچ جیگەیەک بژین. هەربۆیە ئێزدی لە کام وڵات بن گرنگ نییە، پێویستە خاوەنداری لە شەنگال بکەن. ڕەگ و ڕەچەڵەکیان لەوێیە، ئەگەر ڕەگ و ڕیشە وشک بوو، کەس نامێنێت، چونکە هەموو شتێک لەسەر ڕەگ و ڕیشە سەوز دەبێت و دەژیێتەوە. بۆیە گەنجانی ئێزدی لە هەر شوێنێک بن پێویستە ڕوو لە شەنگال بەن. دوای ئەو کۆمەڵکوژییانە زیاتر بێنە شەنگال و بەشداری یەبەشە ببن و یەبەشە بەهێزتر بکەن. پێویستە خاوەنداری لە ئێزیدخان و لە ڕەگ و ڕیشەیان بکەن، ڕەفتاری ڕاست ئەوەیە. سەیرکەن مام زەکیش شەهید بوو، دیسان دەستی ناپاکانی تێدا بوو، ئەوە سەلمێندراوە. شەهیدانی دوای ئەویش هەمووی دەستی ناپاکانی تێدایە. بۆیە گەلەکەمان سەرەتا پێویستە هەڵویستیدژی ناپاکان هەبێت، خۆیان لە ناپاکان پاک بکەنەوە و یەکێتی خۆیان دروست بکەن، هاوبەشیکردن بەرەوپێشەوە ببەن، خاوەنداری لە خۆیان بکەن، ئەو کاتە کەس بە شەنگال و ئێزیدیان ناوێرێت. هەرەوەها گەلی ئێزدیمان چ لە شەنگال و چ لە دەرەوەی شەنگال لە ڕاگەیاندنەکان قسە دەکەن و دەڵێن 'با دەوڵەت پێشگری لە کۆمەڵکوژییەکان بکات، ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان پێشیان بگرن، هەندێک دەوڵەت، تەنانەت دەڵێن ئەمریکا، ئەوروپا خاوەنداریمان لی بکەن' ئەوە هەڵەیە. ڕاستە کە بێدەنگن، دەتوانرێت ڕەخنە لە بێدەنگیان بگیردرێت، بەڵام ئەوانە هیچ کات خاوەنداری لە ئێزدییەکان ناکەن. کە ئەو کۆمەڵکوژییانە دەکرێن، دەستی ئەو دەوڵەتانەشی تێدایە، ئەوانەی هاوکاری تورکیا دەکەن، هاوکاری ناپاکانی کورد دەکەن، ئەوانەی چاوی خۆیان دەگرن، تەنانەت هەندێکیان بۆ ئەوەی ئەو کۆمەڵکوژییانە جێبەجێ دەکەن. ئەوانەی لەپشت ئەو کۆمەڵکوژییانە وەستاون، ئەوانیان کردە ئامانج، ئێستا خاوەنداری لە کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکەن؟ نەخیر هیچ کاتێک خاوەنداری لە ئێزدییەکان ناکەن. دەبێت گەلەکەمان ئەوە ببینێت، دەتوانن ڕەخنە لە بێدەنگییەکەیان بگرن، بەڵام پێویستە باوەریان بەخۆیان هەبێت نەک بە وان، خاوەنداری لەخۆیان بکەن. ئەگەر دەیانەوێت پێش بە کۆمەڵکوژییەکان بگرن، خاوەنداری لەخۆ کردن دەتوانێت ئەو کارە بکات، خۆیان دەتوان پێش بەوە بگرن نەک دەوڵەت، پێویستە ئەوەی ڕاستە ئەوە بکەن، ڕاست لە خۆیان بڕوانن. باش لە ڕاستیی خۆیان تێبگەن، ئەگەر هەندیک کەس بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییانەوە بێدەنگن، یان خۆیان لەناویدان، یانیش هاوکاری دەکەن، بۆیە دەنگیان لێوە نایەت. بەرژەوەندییەکەیان ئەوەی دەوێت، بۆیە دەنگ ناکەن. بێدەنگیی لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژییانە چەسپیووە، واتە ئەو کۆمەڵکوژیەیان بە ڕەوا زانیوە. ئەگەر بە ڕەوای نەزانن، دژی دەوەستنەوە، تەنانەت دەتوانن لەدژی تورکیا بوەستنەوە، دەتوانن بڵێن بۆچی کۆمەڵکوژی لەو شوێنە دەکەی؟ بێدەنگن، واتە کارەکە بە باشە دەبینن و بە ڕاستی دەزانن بۆیە بێدەنگن، لەوانەیە ئەمریکان، ئەوروپا بێدەنگ بیت، نەتەوە یەکگرتووەکان بێدەنگ بن، بەرژەوەندییەکەیان ئەوەی دەوێت، تەنانەت عێراقیش لەوانەیە بێدەنگ بێت، چونکە دۆخی عیراق لەبەرچاوە، لاوازە شتێکی وای پێ ناکرێت. بەڵام چۆن کورد بێدەنگ دەبێت، مرۆڤ پێویستە ئەوە باش تێبگات، لە کاتێکدا دەڵێن کوردین، بۆ کورد تێدەکۆشین، ئێزدییەکان و پێشەنگەکانیان کۆمەڵکوژ دەکرێن، ئەوانە کۆمەڵکوژ دەکرێن کە دژی داعش جەنگان، ئەوانەی شکۆ و کەرامەتی گەلیان پاراست، تێدەکۆشن بۆ پاراستنی کەرامەتی کورد، کەس دەنگی لێوە نایەت. پێویستە گەلەکەمان ئەوە ببینێت، شەرمەزارییە بۆ ئەوانە بەناوی کوردایەتیەوە بێدەنگ بن، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆیان. گەلەکەشمان پێویستە ئەوە بزانێت، ئەوە واتای چییە، بە چ مانایەک دێت؟ پێویستە لەوە تێبگات، کی بێدەنگ دەمێنێتەوە دژایەتی بکات.. پاراستنی ئێزدیان ئەرکی هەموو کوردە، لە هەموو بەشەکان و ئەرکی هەموو هێزە سیاسییەکانیشە. لەبەرئەوەی ڕەگ و ڕیشەی کوردن. خاوەنداری نەکردن لە ڕەگ و ڕیشەی کورد، خاوەندارینەکردنە لە کورد. هەموو کورد پێویستە خاوەنداری لە ئیزدییەکان بکات، خاوەنداریکردنی ئێزدییەکان، خاوەنداریکردنی کوردە.

ئێستا لیبیا لە ڕۆژەڤ دایە، ئاگربەست ڕاگەیاندراوە، دواتر ئاشکرا بوو کە ئەو لایەنانە ئاگربەست مۆر ناکەن. ئەوەش ئاشکرا بوو کە چەتەکان لە ئیدلبەوە لە ڕێگای تورکیاوە دەچنە لیبیا. ئەو ڕووداوانەی لیبیا چۆن لێکدەدەنەوە؟

لیبیا شوێنێک گرنگە. کانگەی نەوت و غازە. لیبیا لەنێوان ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەکو پردێکە. لە دەریای سپیش شوێنێکی تایبەتی خۆی هەیە. لەبەر ئەو هۆکارانە شەڕ و ناکۆکی لەسەر لیبیا هەن. لەبەرئەوەیە کە هەمووان دەیانەوێت خۆیان لە لیبیا بەهێز بکەن و هەژموونی خۆیان بسەپێنن. ئێستا تورکیا بچێتە ئەوێ لەوی کێشە کۆتایی نایەت. بە کردەوەش ئەوە دەسەلمێندرێت. تورکیا چوەتە هەر شوێنێک ئارامی تێدا نەهێشتووە، شەڕ و دوژمنداریی دروست کردووە. لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەی بەرلین ئەنجامێکی وەهای نابێت. یان ئەوانەی بەشداری ئەو کۆنفرانسە دەکەن، داواکارییەکانی تورکیا قبول دەکەن. ئەگەر داواکارییەکانی تورکیا قبوڵ نەکەن، مومکی نییە ئەو کۆنفرانسە ئامانجەکانی وەدەست بهێنێت. هەمووان حەقیقەتی تورکیا دەزانن. ئێستا تورکیا چەتەکان لە سوریا دەنێرێتە لیبیا. ئەوەش هەموو کەس دەزانێت ودەڵێن کە تورکیا چەتەکانی ئیدلب، عەزاز و سەرێکانی وەردەگرێت، پەروەردەیان دەکات و دەیاننێرێتە لیبیا. ئەگەر وایە، بۆچی پێشی پێ ناگرن و ڕێگریی لێ ناکەن؟ دەبێت ڕێگریی لێ بکەن. کە دەزانن تورکیا چەتەکان دەنێرێتە لیبیا و ئەوان شەریان ناوێت و دەیانەوێت لە لیبیا ئاشتی بچەسپێت، دەبێت ڕێگریی لەو شتە بکەن. بۆ دەتوانن بڵێن هێزەکەمان بەشی ئەوە ناکات، مومکین نییە. ئەگەر بیانەوێت دەتوانن ڕێگری لە تورکیا بکەن. تورکیا ئاگاداریان دەکاتەوە و بەو شێوەیە چەتەکان دەنێرێتە لیبیا. بۆ ئەوەی خەڵک کاردانەوەی نەبێت، لە لێدوانەکانیان دەڵێن تورکیا ئەو چەتانە دەباتە لیبیا. بۆ ئەوەش کاردانەوەی گەلان نەرم بەن و ڕاستیی خۆیان بشارنەوە وا دەکەن. تورکیا بە بریار و زانیاری ئەوانەوە چەتەکان دەبات. بۆچی ئەردۆغان خاوەندارییەتی لێ دەکات؟ لە تەرابلوس دەسەڵاتێکی ئیخوانی هەیە. ئیخوان لە میسر و سوریا گورزی بەرکەوت. دەیەوێت لە لیبیا بیانپارێزێت. چونکە ئەردۆغان سەرۆکی ئیخوانەکانە. مرۆڤ سەیری بکات دەبینێت کە لەکوێ جموجۆلیان هەیە، خاوەنداریان لێ دەکات. دەیەوێت بەهێزیان بکات و بیانپارێزێت. تورکیا نایەوێت ئیخوان لە لیبیا تێکبشکێت. جگە لە دەوڵەتە عەرەبییەکان دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە قبول ناکەن. لە گەل و دەوڵەتە عەرەبییەکان بتراێزیت پێیوستە کەس دەستێوەردان لە لیبیا نەکات. دەوڵەتە عەرەبییەکان حەقیانە. لیبیاش دەوڵەتێکی عەرەبییە. دەوڵەتە عەرەبییەکان دەتوانن لەدژی دەستێوەردانی تورکیا و وڵاتانی دیکە هەڵوێست بنوێنن. دراوسێی لیبیا دژی دەستێوەردانی تورکیان، دژی ڕێککەوتنی تورکیا و ئیدارەی تەرابلوسن. ئەوە ڕاستە و حەقی خۆیانە. توکریا دەیەوێت لە لیبیا شەڕ گەورە بکات. وەکچۆن تورکیا لە سوریا شەری گەورەتر کرد و کۆمەڵکوژیی کرد، سوریای خراپ کرد. ئێستاش دەیەوێت ئەوە لە لیبیا بکات. سیساەتی تورکیا سیاسەتێکی داگیرکارییە. توکریا دەیە,ێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژموونی خۆی بسەپێنێت و شەڕ گەرمتر بکات. دەوڵەتە عەرەبییەکانیش ئەوە دەبینن و لەدژی ئەوە هەڵویست دەنوێنن. باوەری من ئەوەیە کە عەرەب لەدژی ئەو شتە هەڵوێستی خۆیان بەهێزتر دەکەن.

دەوترێت ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێنی هاوڵاتیبونی بە چەتەکان داوە. ڕای ئێوە چییە لەسەر ئەوە؟

تورکیا ئەو چەتانە وەکو 'نیشتەجێ' ڕێکدەخات، چەکیان پێدەدات، لەکوێ پێویستی بەوان بێت، دەیاننێرێتە ئەوێ. دەیەوێت ناسنامەشیان پێبدات، بۆ ئەوەی لە دژی کورد و هێزە دیموکراسییەکان چالاکیان بکات. لە سوریا،عێراق و لیبیا ئەو چەتانە بەکار ەدهێنێت. سبەینێ لەوانە لە شوێنی دیکەش پێویست بێت، ڕەوانەی ئەوێشیان دەکات. وەکچۆن لەناو عوسمانییەکاندا 'نیشتەجێ' هەبوون. لە ڕێگەی ئەوانەیەوە شارەکانیان تاڵان دەکرد و دواتر سوپای عوسمانی دەچوو و دەست بەسەردا دەگرت، 'نیشتەجێ'ی ئەوانەش ئەو چەتانەن. لە ڕێکخراوێکدا بەناوی 'سادات' ڕێکیان دەخات و ڕەوانەی هەموو شوێنێنکیان دەکات.

پێشتر دەیانوت 'ناتۆی عەرەبەکان دروست دەکەین، دواتریش دەڵێن دەوڵەتە عەرەبییەکانیش دەخەینە ناو ناتۆ'. ئەو پلانە بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست مانای چییە؟

ئەوەی کە دەوترێت تا چەند جێبەجێ دەکرێت، مرۆڤ نازانێت. پێشتر دەیانوت کە لەناو عەرەبەکاندا 'ناتۆ'یەکی عەرەب دروست بکەن. بەڵام ئەم دواییانەش دەڵێن عەرەب دەخەنە ناو 'ناتۆ'. کامیان ڕاستە، مرۆڤ باش نازانێت. دەبێت مرۆڤ بزانیت کە لەپشت ئەو قسانەوە چی هەیە. کاتێک سۆڤیەت ڕووخا، سەرمایەداریی پڕوپاگەندەیەکی کرد و وتی سەرمایەداریی پێشدەکەوێت، هیچ ئەلتەرناتیڤێکی ئەو سیستمە نییە. کاتێک سۆڤیەت ڕووخا سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ویستی هەژموونی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت. بۆ ئەوەش ستراتیژییەکی نوێی دروست کرد. بەناوی 'سیستمی نوێی جیهانی' سیستمێکی دروست کرد. ئامانجی ئەو سیستمە ئەوە بوو کە هەژموونی خۆی بەسەر جیهاندا پتر بکات.  بۆ ئەوەی هەژموونی خۆی دروست بکات، دەبێت دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێناوە. بەو ستراتیژییەتە ویستی کە ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، لەبەر ئەوەش پەیوەست بەو ستراتیژەوە پرۆژەیەکی بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست دانا، ناویان نا پرۆژەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی گەورە. بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆژهەلاتی ناوەراست بەپێی ئامانجەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان ڕێکبخەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە جیهانیش هەژموونی خۆیان پتەوتر بکەن.. ئێستاکە سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی، خاوەن دامەزراوەیەکە بەناوی 'ناتۆ' ئەو سیستمەکە دەپارێزێت. سیستم دەیەوێت لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست هەژموونی خۆی بسەپێنێت بۆ ئەوەی لە جیهانیش هەژموونی خۆی بسەپێنێت. بۆ ئەوەش ئەرکەکە دەکەوێتە ئەستۆی ناتۆ. دوای ئەوەی کە سۆڤیەت ڕووخا ناتۆ بۆ خۆی دوژمنی نوێی چۆن سەلماند؟ ناوی نا 'تیرۆریزم'. پێشتر سۆفیەت بوو، سۆسیالیزم بوو، ئەمجارە وتی ناتۆ لەدژی تیرۆریزم دەوەستێتەوە. تیرۆریزم لەکوێیە؟ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بۆ ئەو قسەیە کە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەدژی تیرۆریزم تێدەکۆشین. تێکۆشان لەدژی تیرۆریزم، شەڕ، وەسفی کێیە؟ هی ناتۆیە. بۆیە ئەو قسانە دروست دەبن. کێ نوێنەرایەتی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری نوێنەرایەتی کێ دەکات؟ ئەمریکا. ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوەرست چ ئیرادەیەکی سیاسی لە دەرەوەی خۆی قبوڵ ناکات. ئەوەی کە هەیە دەیەوێت هەموویان بشکێنێت و خۆیان ڕادەستی ئەو بکەن، بۆ ئەوەی بتوانێت هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە جیهانیش هەژموونی خۆی بسەپێنێت. لە سالانی ٩٠ەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستێوەردانی کرد. بۆ ئەوەی گەشە بەو دەستێوەردانە بدات و ئامانجەکانی خۆی بەدەست بهێنێت، کێ ڕێگری گەورە بوو؟ ڕێبەر ئاپۆ بوو. چونکە ئیرادەیەکی گەورەی سیاسی بۆ ئەوان کێشەیەکی قورس بوو. پێویست بوو ئەو کێشەیە چارەسەر بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت ستراتیژییەکەی خۆی بەڕێوە ببات. کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆش بۆ گەلی کورد، بۆ گەلی ناوچەکە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان جێبەجێ کرد ئەوەش گرێدراوی ئەو ستراتیژەیە. ئەگەر ئەمرۆ گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بۆ ئەوەیە دایدەنێن. ئەو گۆشەگیرییە تورکیا داینەناوە، سیستمەکە دایدەنێت. سیستمی ئیمرالی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیر دەکەن، گوشاری لێ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەهێنێتە گۆڕێ، بۆ ئەوەی سستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی تاکە ئیرادە بێت.

ز.ش