باییک: خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا بە تەنها چارەسەری نییە _ (نوێ کرایەوە...)

باییک: گەلانی ڕۆژئاوا خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەن و لەبەرامبەر داگیرکەری و کۆمەڵکوژی کوردان دەوەستنەوە. بەڵام کەموکورتیەک هەیە. پێویستە لە باکووریش پشتگیری بکات. خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا بە تەنها چارەسەری نییە.

جەمیل باییک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و وڵامی پرسەکانی ڕۆژنامەنووس جوان تونچی دایەوە.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیریەکی گەورە لە ڕۆژئاوا دەکرێت. تا ئیستا خاوەنداریەکی بەم شێوەیە لە هیچ تەڤگەرێکی شۆرشگێری نەکراوە. وەک ئێوەش راتانگەیاند، نەک سیستمەکان بەڵکو گەلانی جیهان پشتگیری لە ڕۆژئاوا دەکەن. بە بۆچوونی ئێوە ئەم پشتگیریە کاریگەریەکی چۆن لەسەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات؟

بۆ چارەسەرت پرسی کورد نابێت ئێمە تەنها بەشێک وەک بناغە وەربگرین. پێویستە هەموو کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بناغە بگرین. ڕاستیەک هەیە و ئاشکرایە. ڕاستیەکە چیە؟ لە چارەسەری ۆرسی کورد باکوور بناغەیە. تا لە باکوور کێشەکە چارەسەر نەکرێت، لە پارچەکانی تر چارەسەری دروست نابێت. هەموو کەسێک ئەمەی لە ڕۆژئاوا و لە کاتی ڕیفراندۆمی باشووردا بینی. لەبەرئەوەی لایەنە سەرەکیەکەی دوژمنی کورد و ئەو لایەنەی دەیەوێت کورد بە تەواوی لەناوبەرێت، دەوڵەتی تورکە. ئەگەر هەموو کەسێک ئەم ڕاستیە نەبینێت. ئەگەر هەموو کەسێک لەدژی تورکیا نەجووڵێتەوە، ئەگەر پشتگریی لە تێکۆشانی باکوور نەکرێت، لە پارچەکانی تر چارەسەری دروست نابێت. پێویستە کورد لەسەر ئەم بناغەیە تێبکۆشن.

لەوە گرنگتر ئەوەیە پێویستە کورد لەسەر بناغەی یەکێتی نەتەوەیی کار بکەن. ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی بە بناغە وەرنەگرن کێشەی کورد چارەسەر نابێت. لە ئیستادا جەنگی جیهانی سێیەمین لە ئارادایە. هەم مەترسی گەورە و هەم سەرکەوتنی گەورە دەبینرێت. هەروەها بۆ سەرکەوتن دەرفەتی زیاتر هەیە. هەموو گەلەکەمان لە دەرەوە و ناوخۆی کوردستان داوای یەکێتی نەتەوەیی دەکەن. ڕۆشنبیر، هونەرمەند، نووسەران داوای ئەوە دەکەن. پێویستە پارتە سیاسیەکانیش داواکاریەکان ببینن و جێبەجێ بکەن. پارتەکان بۆ داواکاری گەل تێدەکۆشن و هەبوونیان بە ئەوانەوە بەستراوە.

ئەگەر لە ئێستادا هەنگاوێکی بەو شێوەیە نەنرێت، باشە کەی کاتی دێت؟ کات کاتی یەکێتی نەتەوەیی یە. ئەگەر هەنگاوەکە نەنرێت، مێژوو لێپرسینەوە دەکات. گەلی کورد لێپرسینەوە لەوە دەکات. لەبەرئەوە بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە، لە پرسی یەکێتی نەتەوەییدا فشار لەسەر پارتەکانیان دروست بکەن. پێیان بڵێن، بۆ یەکێتی نەتەوەیی پێویستە هەنگاو بنێن. کێ هەنگاوەکە نەنێت با لەدژی بوەستنەوە و تەشیر بکرێت. ئەگەر گەل ئەو کارە بکات، کەس ناتوانێت لەدژی بوەستێتەوە، کەس ناتوانێت رێگری لێبکات. ئەو کاتە ناچارن هەنگاو بنێن. لەبەرئەوەی تەشهیر دەبێت ناتوانیت بڵێت، ئێمە هەنگاو نانێین. بەم شێوەیە ئەنجام وەردەگرین. ماوەیەکی لەمەوبەر بە ناوی هاوسەرۆکایەتی پەیامێکمان بڵاوکردەوە. بانگەوازیمان بۆ هونەرمەندانی کوردیش بوو، داوامان کرد بۆ یەکێتی نەتەوەیی پشتگیری بکەن. ئەوان دەتوانن ڕۆڵەکە بگێڕن.

پرسی کورد تەنها پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە

لەبارەی باشووریشەوە دەمەوێت هەندێک شت بڵێم. گەلەکەمان لە باشوور ڕۆڵی خۆیان بەرامبەر ڕۆژئاوا گێڕاوە. سڵاویان بۆ دەنێرم. گەنجان بەشداریان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد و شەهید بوون. گەلەکەمان لە باشوور کاڵای تورکیان بایکۆت کرد. هەروەها داوای کۆبوونەوەی کەنەکەیان کرد. واتە بەرامبەر داگیرکەری و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە. ڕاپەڕین تایبەتمەندیەکی گەلی باشوورمانە. ئامادەی ڕاپەڕینن. بەڵام پێویستە زیاتر بەهێز ببن. لەبارەی پرسی نەتەوەیی پێویستە ڕۆڵیکی زیاتر بگێڕن.

لە باشوور کێشەی سەرەکی پارتە سیاسیەکانن. هەندێک جار لێدوانی باش بڵاودەکرێتەوە. بەڵام هەندێک جار سەرنج دەدەین، بە پێی بەرژەوەندی دەوڵەتانی نێودەوڵەتی ڕاگەیەنراو بلاودەکرێتەوە. واتە بە تەواوی خۆیان لە کاریگەری دەوڵەتان ڕزگار نەکردووە. پێویستە خۆیان رزگار بکەن. پێویستە داواکاری گەل جێبەجێ بکەن. پێویستە لەو چوارچێوەیەدا هەنگاو بنێن. ئەگەر هەنگاو بنێن، ڕێگە لەبەردەم یەکێتی نەتەوەیی دەکرێتەوە. کۆنگرەی نەتەوەیی لەسەر بناغەی پێشووتر دەتوانێت کۆبێتەوە. ئێستا کات کاتی ئەوەیە.

هەرچەند یەکێتی نەتەوەیی کورد بەهێزتر ببێت دیموکراسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەهێزتر دەبێت. پێویستە نەتەوەی دیموکراتیک دروست ببێت. هەرچەند بتوانین جێبەجێی بکەین، ئەوەندە سەردەکەوین. کورد چی دەستکەوێت، مرۆڤایەتیش ئەوەندەی دەستدەکەوێت. لەبەرئەوەی کێشەی کورد کێشەی هەموو جیهانە. تەنها کێشەی چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە. ئێمە ئەمە لە خاوەنداریی گەلان بۆ ڕۆژئاوا دا دەبینین. خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا دەکەن و بەرامبەر کۆمەڵکوژی و داگیرکەری سەر کورد دەوەستنەوە. بەڵام هێشتا کەموکورتی دەبینرێت.

سیاسەتی داگیرکەری لە ڕۆژئاوا، باشوور و باکوور بەڕێوەدەبرێت

پێویستە باسی کەموکورتیەکان بکەین و چارەسەریان بکەین. کەموکورتیەکان چین؟ بە تەنها خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوایە. پێویستە بۆ باکووریش هەندێک شت ئەنجامبدرێت. دەوڵەتی تورک ئەو سیاسەتەی کە لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەبات لە باکووریش هەمان شت دەکات. داگیرکەری لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوا هەیە. لە باکووری سیاسەتمەدارەکان دەستگیر دەکات. ڕێگە بە سیاسەت نادات. واتە سیاسەتی لەناوبردووە. بەم شێوەیە کورد قڕدەکات. ئەمەش هەموو ڕۆژێک لەبەرچاوی هەموو کەسێک دەیکات.

کاتێک تێکۆشان بە تەنها لەدژی داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژئاوا بێت و خاوەنداری لە باکوور نەکرێت، کەموکورتی دروست دەبێت. پێویستە کەموکورتیەکە چارەسەر بکرێت. پێویستە ئەم ڕاستیە تێبگەین. لەماوەی ڕابردوودا لەدژی کورد قڕکردن و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدرا و قبوڵیان دەکرد، بەلام لە ئێستادا کێشەی کورد لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە. گەلانی لایەنگری ئازادی و دیموکراسی خاوەنداری لە کورد دەکەن. ئەمەش هیوایەکە بۆ تێکۆشانی کوردان. تێکۆشانی بەساڵانی کورد و باجە گەورەکە بێهۆکار نییە. بەرەو ئامانج دەڕوات. کورد بەم شێوەیە دەستکەوتەکانی دەپارێزێت، پێویستە ئەمە بەم شێوەیە ببینرێت.

تیشکتان خستە سەر ئەوەی باکور ناوەندە، گەلۆ ئەو مەترسییانەی لە باکور روو دەدەن چین؟

دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر بۆ ئەوەی گەلی کورد قڕبکات، باکوری وەکو ئەساس وەرگرتووە. ئەگەر مرۆڤ بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوا هەڵسێتە سەر پێ و لە بەرامبەر کریارەکانی باکور بێدەنگ بمێنێت، ئەوا خۆی هەڵدەخەڵەتێنێت. تەنها خاوەنداریێتی لە رۆژئاواو تەنها هەڵسان بەرامبەر بە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوا نابێتە چارەسەری. ئەمە نە بۆ رۆژئاواو نە بۆ باشووریش چارەسەری ناهێنێت. لەبەر ئەوەی بنچێنەی سیاسەتی دژایەتیکردنی گەلی کورد، لە باکور پەیرەو دەکرێت. سەرەڕای ئەمە، لە پارچەکانی تریش ئەم سیاسەتە پەیرەو دەکرێت. کاتێک گەلەکەمان و پارتەکانیان، ئەمە بە باشی تێگەیشتن و تێکۆشانێکی راستیان پەیرەو کرد، ئەو کاتە ئەنجامێک بەدەست دەهێنن.

لە باکور سیاسەتمەداران دەستگیر دەکرێن، دەست بەسەر شارەوانییەکاندا دەگیرێت و قایمەقام و پارێزگار لە شوێنیان دادەمەزرێنرێن, کۆتایی بە رێکخراوە کوردییەکا دەهێنرێن، ناو و ناونیشانەکان بە زمانی کوردی لادەبرێن، گەلی کورد ناچاری کۆچبەربوون دەکرێت، سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و بە تورک کردن بەردەوامە و گۆرانی کوردی قەدەغە دەکرێن و کەس لە دژی ئەمانە ناوەستێتەوە. لە کاتێکدا دەبێت لە دژی ئەمە بوەستێنەوە. ئەگەر لە دژی ئەم بارودۆخەی لە باکوری کوردستان هەیە، بوەستێنەوە، دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە پارچەکانی تری کوردستانیش داگیرکەری و هێرش و قڕکردن ئەنجام بدات. ئەگەر کەس لەدژی نەوەستێتەوە تورکیا سوودی لێ وەردەگرێت و لە پارچەکانی دیکە داگیرکەری و قڕکردن ئەنجام دەدات. ئەگەر دەیانەوێت مەترسی تورکیا لە رۆژئاوا و باشوور نەمێنێت، پێویستە رێگری لە مەترسییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان بکڕیت. پێویستە لە دژی سیاسەتی تورکیا لە باکوری کوردستان بوەستینەوە.

پێویستە لە تورکیا بپرسن، بۆچی سیاسەتمەدارانی کورد دەستگیر دەکات، بۆچی سیاسەت قەدەغە دەکات، بۆچی دەست بەسەر شارەوانییەکاندا دەگرێت، بۆچی هەرچییەک هەیە بە ناوی کورد و کوردستانەوە لە ناو دەبرێت و قەدەغە دەکرێت؟

تورکیا دەلێت: 'من لە دژی کورد نیم'. چۆن لە دژی کورد نییە؟  تابلۆیەکیش کە بە کوردی لەسەری نووسرابێت لای دەبات. باشە ئەمە دژایەتیکردنی کورد نیە؟ لە دژی کورد و گۆارنی کوردی و کەلتوری کوردی دەوەستێتەوە. دەیەوێت هەموو کەسێک کەلتور و زمانی تورکی وەک بنچێنە وەرگرێت و هەبوونی خۆی ئینکار بکات. دەیەوێت هەموو کەسێت بو تورک و تورکیا کار بکات. ئەمە دژایەتی کورد نەبێت ئەی چییە؟ کورد چۆن دەبێت ئەمە قبوول بکات؟.

کاتێک کورد بێدەنگ دەمێنێت، تورکیا زیاتر پێداگری دەکات لە سەر سیاسەتە قڕکەرییەکانی لە باکور و پارچەکانی تر. چاونەترسی لە بێدەنگی دەبینێت. ناتۆ و چەندین وڵاتی تر پشتوانی لێ دەکەن، بەڵام لە ئەساسدا هێزی خۆی لە بێدەنگی وەردەگرێت. ئەمەش رەوایەتی دەدات بە سیاسەتی دەوڵەتی تورک. پێویستە مرۆڤ لە دژی ئەمە بوەستێتەوە. ئەو کات هەم یەکێتی نەتەوەیی دروست دەبێت و هەم تێکۆشان لە سەر ئەم بنچینەیە بەرە پێشەوە دەچێت. کاتێک ئەم هەنگاوانە نران، ناتوانرێت سیاسەتی قڕکەری لە دژی گەلی کورد پەیرەو بکرێت.  

حزبە سیاسییەکانی باشوور بە زمانێکی ئەرێنی وڵامی بانگەوازی کەنەکەیان دایەوە بۆ پێشخستنی یەکێتی نەتەوەیی و داگیرکەریی رۆژئاوایان شەرمەزار کرد. کەمپینی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بە پێشەنگی گەل دەستی پێکردووەو پشتیوانییەکی گەورەی لێ دەکرێت. ئایا ئەم هەڵوێستانە بەشی خۆڕاگرییەکان دەکات، پێویستە گەل و حزبەکانی باشوور چی هەنگاوێتی تر بنێن؟

ئەو هەڵوێست و هەنگاوانەی تا ئێستا نراون، بەش ناکات. دەتوانین ئەوەش بڵێین کە نەک تەنها لە باشوور، بەڵکو لە ئەوروپا و ئەمریکاش بۆ ئەوەی خەڵک لەبەرامبەریاندا نەوەستێتەوە چەندین لێدوان بڵاو کرانەوە. دەیانەوێت شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان لاواز بکەن. واتە لێدوانەکانیان بۆ هەڵخەڵەتاندنی گەلە. ئەگەر بەم شێوەیە نەبوایە هەنگاوێکی پراکتیکیی ئەم لێدوانانەمان دەبینی. بەڵام هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی نابینرێت. ژێر بە ژێر یارمەتی دەوڵەتی تورکیا دەدەن. تورکیا بە چاوێکی جدییەوە تەماشای لێدوانەکان ناکات، چونکە ئەوانەی لێدوانەکان دەدەن پەیوەندییان لە گەڵ تورکیادا هەیە. پشتیوانی لە سیاسەتی تورکیا دەکەن. ئەمە رۆژ بە رۆژ بۆ گەل ئاشکرا دەبێت و دەیبینن. هەم گەلی کورد، هەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەمە دەبینێت. لە هەمان کاتدا هەنێک کەس ئەمە بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەن و دەڵێت، ئەخڵاق و ویژدانیان نییە و تەنها بەرژەوەندییەکان بە ئەساس وەردەگرن. ئەمە راستە، بارودۆخێکی دووڕوویی لە ئارادا هەیە. باس لەم راستییەش دەکرێت کە لە شوێنێک ئەخڵاق و ویژدان نەبێت، ئەوا دووڕوویی دروست دەبێت. چونکە هەموو شتێک دەکرێت بە قوربانی بۆ بەرژەوەندییەکان خۆیان. بەڵام ئێستا گەل لەمە تێدەگات. بۆیە خاوەنداریێتی لە تێکۆشان دەکات و لە بەرامبەر ئەم بێدەنگییەدا ناڕەزایەتی پیشان دەدات.

وا ١٠٠ ساڵە کورد داوای یەکبوون و یەکێتی نەتەوەیی دەکات. لەم ماوەیەدا ١٤ حزبی باشوور لە رێگای کەنەکەوە ئەم پەیامەیان بڵاو کردەوە. پەکەکەش رایگەیاندبوو بۆ ئەوەی بەرپرسیارییەکانی جێبەجێ بکات ئەوان ئامادەن هەموو فیداکارییەک بکەن. گەلۆ بۆچی کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەی ئەنجام نادرێت، ئایا رێگرییەکان چین؟

هۆکارەکان ئەوەن کە بە چاوێکی گرنگ و ئەساسییەوە تەماشای داواکارییەکانی گەل ناکەن، دوور کەوتوونەتەوە لە گەل. وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەساس وەردەگرن. وا تێگەیشتوون ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی بە ئەنجام بگەیێنن، بەرژەوەندییەکانیان تێک دەچن، بۆیە ئەم هەنگاوە نانێن. دەڵێن 'ئەگەر هەنگاو بۆ یەکێتی نەتەوەیی بنێن و لەگەڵ هەموو پارتەکان، رێکخراوەکان و رۆشنبیر و دیندارەکان و هەنەرمەندان رێکەون و کۆنگرەی نەتەوەیی بە ئەنجام بگەیێنن، وڵاتان ئەو پارتانە بە تیرۆرست دەزانن و ئەگەر لەگەڵیان رێک بکەوین بەرژەوەندییەکانمان دەکەونە مەترسییەوە'. بۆیە کۆنگرەی نەتەوەیی بە ئەساس وەرناگرن. ئەو پارانە نەک نەتەوەکەیان، بەڵکو بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە ئەساس وەردەگرن.

ئەم بارودۆخەش وا پشان دەدات کە ئەو حزبانە نەک بۆ گەل، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییە شەخسییەکانی خۆیان کار دەکەن. واتە بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد دەکەن بە قوربانیی بەرژەوەندیی حزبەکانیان. بۆیە بە ئاڕاستەی یەکێتی نەتەوەیی هەنگاو نانرێت. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە گەلەکەمان فشار لەسەر پارتەکان دروست بکەن بۆ ئەوەی داواکارییەکانییان جێبەجێ بکەن. ئەو کات رووی راستەقینەی ئەو پارتانە ئاشکرا دەبێت. یان ناچار دەبن هەنگاو بنێن بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی، یان لە دژی دەوەستنەوە. ئەو کاتە کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ز.ش