بردنی پێشمەرگە بۆ کارۆخ مەترسیدارە!

پەدەکە دەیەوێت بە پێشمەرگەکانییەوە بچێتە شوێنێک لە قەندیل، کە شوێنی یەکێتییە... تاکە مانای ئەو هەوڵە بۆ جێگیرکردنی پێشمەرگە لەو شوێنەدا ئەوەیە، کە گەریلا گەمارۆ بدەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەى تا (گوشارەکانی) ناوچەکە بۆ کردنەوەى دەرگا بەڕووی شەڕدا.

لەم دواییانە پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) دەیەوێت بە پێشمەرگەکانییەوە بچێتە شوێنێک لە قەندیل، کە لە مێژە بە شوێنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) دەناسرێت، ئەوە خۆی لە خۆیدا دۆخێکى نوێ دێنێتە پێشەوە. تاکە مانای ئەو هەوڵە بۆ جێگیرکردنى پێشمەرگە لەو شوێنەدا ئەوەیە، کە گەریلا گەمارۆ بدات و ئەوەش گوشار و تای ناوچەکە بەرزدەکاتەوە و تەنانەت دەبێتە هۆی کردنەوەى دەرگا بەڕووی شەڕ و بەربەرێتدا.

پەدەکە لەم ساڵانەى دوایدا لەسەر داواى دەوڵەتى تورک کار بۆ ئەوە دەکات، کە ناوچەکانی جموجوڵی گەریلا لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا سنووردار بکات. دواى هەنگاوەکانی پەدەکە هێرش و هەوڵە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتی تورکیش روودەدەن. دواى ئەوەى پەدەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا پێشمەرگەکانی لە دەورووبەری خواکورک، خنێرە و لۆلان جێگیرکرد، دەوڵەتى تورک لەو ناوچانەدا دەستی هێرش و ئۆپراسیۆنی داگیرکەری کرد. لەبەر ئەو هۆکارانەش هەنگاوەکانى هاوشێوەى پەدەکە جێگای شک و گومانن. لەم دواییانە پارتی دیموکراتتى کوردستان (پەدەکە) دەیەوێت بە پێشمەرگەکانییەوە بچێتە شوێنێک لە قەندیل، کە لە مێژە بە شوێنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) دەناسرێت، ئەوە خۆی لە خۆیدا دۆخێکى نوێ دێنێتە پێشەوە. تاکە مانای ئەو هەوڵە بۆ جێگیرکردنى پێشمەرگە لەو شوێنەدا ئەوەیە، کە گەریلا گەمارۆ بدات و ئەوەش گوشار و تای ناوچەکە بەرزدەکاتەوە و تەنانەت دەبێتە هۆی کردنەوەى دەرگا بەڕووی شەڕ و بەربەرێتدا. بەڕاستی مرۆڤ لەوە تێناگات پەدەکە بۆ ئەو کارانە دەکات. تەنانەت بۆ ئەوەى ئەو کارانەى خۆی رەوا نیشان بدات هەوڵ دەدات یەنەکەش بکاتە هاوبەشی خۆی. ئەو ٢ هەوڵە پێکەوە ئەو پرسیارە دێنێتە پێشەوە، باشە پەدەکە دەیەوێت چی بکات؟ چونکە گەمارۆدانی ناوچەکانى گەریلا تەنها ئارەزوو و خواستی دەوڵەتى تورکە. شارەزایانى ئەو ناوچانە، کە پەدەکە هەوڵ دەدات پێشمەرگەیان تیادا جێگیر بکات، ئاماژە بەوە دەکەن، کە هۆکاری ئەو هەوڵەى پەدەکە بۆ پشتیوانیکردنە لە دەوڵەتى تورک، کە دەیەوێت گەریلا پاکتاو بکات، چونکە پەدەکە هیچ هۆکارێکی نییە بۆ ئەوەى پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر بکات، بۆیە تاکە هۆکاری جێگیرکردنی پێشمەرگەکانى پەدەکە لەو ناوچانەدا بۆ ئەوەیە پشتیوانی لە دەوڵەتى تورک بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەى لە سەرچاوەکانى نزیک لە هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)ەوە دەستمان کەتوون، ئەو دۆخە بە جدی دەرەنجامی خراپ بە دواى خۆیدا دەهێنێت و بۆ ئەوەی دۆخەکە تێپەڕێت هەندێک دانوستان لە ئارادایە. هەپەگە بۆ ئەوەى رێگە لەو دۆخە بگرێت، کە گوشار و تای ناوچەکە بەرز نەبێتەوە و نەبێتە هۆی شەڕ، دەیەوێت دۆخی پێشووتر و پێگەى ناوچەکە وەک خۆی بمێنێتەوە. یانی دەیەوێت پێشمەرگە بکشێتەوە.

مرۆڤ کاتێک سەیری دەوڵەتى تورک و ئەو هێزانە دەکات، کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانى کورد لە ناو ببن و بە بەرچاوگرتنی تای بەرزی نێوان کوردان، ئەو جموجوڵە تەنها خزمەت بە دوژمنانی کورد دەکات. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی بەردەوامیی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێکدادان و ناکۆکییەکان، کورد دەبێت بە ناچار یەکگرتوو بێت. ئەگەریش یەکێتی و یەکگرتووویش روونەدات، ئەوا دەبێت دۆخێکیش لە ناو کورداندا روو نەدات، کە ببێتە هۆی شەڕ و پێکدادان. ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی جیهانیی سێیەم بەڕێوەدەچێت. لە ئەنجامی ئەو شەڕەشدا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگی و پێگەى نوێ دروست دەبێت. لەسەر ئەو بنەمایەش نابێت کوردیش وەک کاتی شەڕی جیهانیی یەکەم پارچە پارچە بن. هەر گیز نابێت لە رووی دیپلۆماسی و پاراستنەوە خاوەنداری لەیەکتر نەکەن و یەکتریش نەخە دۆخی قورس و دژوارەوە. کورد پێویستی بەوە هەیە، بەڵام نزیکایەتیی پەدەکە لە شەنگال، مەخموو و ئینجا هەوڵەکانى بۆ گەمارۆدانی قەندیل بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی ئەو رۆح و هەڵوێستەدا نییە کە داوا دەکرێت و چاوەڕوانیی لەسەرە.

لە پێش هەموانەوە دەوڵەتى تورک و ئەو هێزانەی نایانەوێت کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ببێتە خاوەن ژیانێکى ئازاد و دیمموکراتیک دەیانەوێت کورد پارچەکراو و لە یەک دابڕاو بن. تەنانەت ئامانجیان ئەوەیە، کە کورد شەڕی یەکتر بکات تاوەکو لەو رێگەیەوە کورد لاواز ببێت. ئەگەر کورد بەو شێوەیە بن، ئەوانیش دەتوانن سیاسەتی باڵادەستیی قڕکەرانە لە دژی کورد بە ئاسانی بەرێوەببەن. لەبەر ئەوانەش هێزە سیاسییەکانی کورد بۆچوون و رامانی سیاسییان هەر چییەک بێت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە نەکەونە ناو داوی لەو شێوەیەوە. لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە پەدەکە لە رێگەى جێگیرکردنی پێشمەرگەکانییەوە لە ناوچەى کارۆخ  لە قەندیل، ناوچەکانى گەریلا سنووردار نەکات و دڵی دەوڵەتى تورک خۆش نەکات. ئەوە تەنها داواى ئێمە نییە، بەڵکو ئەوە داوای گەلی باشووری کوردستان و هەموو گەلی کوردستانیشە.

ئەو ناوچەیە (کارۆخ) دەکەوێتە لای یەنەکە. لەبەر ئەوەش دەبێت یەنەکە لە دژی ئەو هەوڵانە بێدەنگ نەبێت. دەبێت یەنەکە لە رێگەى شەریکایەتییەوە لە ناوچەکەدا نەبێتە ئامڕازی رەوایدان بەو جموجوڵە، چونکە ئەگەر لەو ناوچەیەدا قەیران و شەڕ رووبدات زۆرترین زیان بەر یەنەکە دەکەوێت. گەمارۆدانی گەریلا هیچ سوودێکى بۆ یەنەکە نییە. شەریکایەتیکردن لە گەمارۆدانی لەو شێوەیەدا پێچەوانەى هەست و رامانی مام جەلالە. مام جەلال هەموو کات لە مانا و گرنگیی گەریلا بۆ گەلی گورد تێگەیشتبوو. ئەو خاوەنی ئەو هۆشمەندییە بوو، کە دەیوت، ئەگەر گەریلا لاواز بکرێت گەلی کورد لاواز دەبێت.  بە تایبەتی کاتێک شەڕی جیهانیی سێیەم بەردەوامیی هەیە هەر هەنگاوێک، کە بۆ لاوازکردنی گەریلا هەڵبگیرێت بۆ کورد بە مانای خۆکوژییە. نەبینینی ئەو راستییە لەلایەن پەدەکەوە ئاماژەیە بۆ ئەوە، کە پەدەکە لە هۆشمەندیی مێژوویدا لاوازە.

دەبێت پەدەکە ئەوە ببینێت و بزانێت، کە گەلی کورد چەند ببێت بە هێزیش، بەڵام دەوڵەتى تورکی دوژمنی کوردان هەر بەردەوامی بە سیاسەتی هێرشکارانەى خۆی دەدات. ئەگەر پەدەکە ئەو دۆخە نوێیەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبینێت و لاوازکردنی گەریلا بۆ خۆی بە قازانج بزانێت، ئەوا بێگومان خۆی خستووەتە ناو تەڵە و داوێکى مێژووییەوە و لە دوایی دوایدا زیانێکى گەورەى بەردەکەوێت. سیاسەتى بە پێشبینی سیاسەتێکە، کە مرۆڤ پێش ئەوەى بکەوێتە زیانەوە، دەبێت نەکەوێتە هەڵەیەکەوە کە دوایی زیانی پێبگەیەنێت.  لەبەر ئەوەش جێگیرکردنی پێشمەرگە لە کارۆخ هەڵەیەکى گەورەیە. ئیدی دەبێت قەیران و شەڕی نێوان کوردان نەخرێتە رۆژەڤ. ئەگەر لەو شوێنەدا شەڕێک رووبدات ئەوا گەلی کورد پەدەکە بە بەرپرسیار دەزانن، چونکە ئەو پێشمەرگە دەبات بۆ شوێنێک کە قبوڵ ناکرێت...

سەرچاوە: یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا

ژ.ت