بروسک حەسەکە: کوژرانی ۲٨ چەتەی تورکیای ڕاگەیاند

لە گوندی دیکی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، شەڕڤانان بارەگایەکی چەتەکانی تورکیایان تەقاندەوە و بەهۆیەوە ۷ چەتە کوژران. لە عەفرینیش لە ۲ چالاکی دیکەدا ۲۱ چەتە کوژران.

 

لە ٦٨ مین ڕۆژی بەرخودانی سەردەم لە عەفرین، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، گورزی زۆر قورسیان لە سەربازان و چەتەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر خستووە و بەو هۆیەوە دەیان کوژراو و برینداریان داوە.

لەوبارەوە، بروسک حەسەکە، وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاندووە:" لە گوندی دیکی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین، شەڕڤانەکانیان بە چالاکییەکی جۆری بارەگایەکی چەتەکانی تورکیایان تەقاندەوە و لە ئاکامیدا ۷ چەتە کوژراون کە سەرچەتەیەک لەناویان دایە و چەندینی دیکەش بریندار بوون و بارەگاکەش بە تەواوی خاپوور بووە. هاوکات شەڕڤانان بەبەڵگە و تۆمارکراوی زیانەکانی دوژمنیان پشتڕاست کردووەتەوە".

بروسک حەسەکە، ڕایشگەیاندووە:" هەروەها توانیومانە بەبەڵگە و تۆمارکراوی کوژرانی ۱۹ چەتەی سەر بە فەیلەقی ئەلشام پشتڕاست بکەینەوە، کە لە چالاکییەکی دیکەی جۆری شەڕڤانەکانمان لە ناوەندی شاری عەفرین کرابوونە ئامانج و ئەو زیانە گیانییە مەزنەیان لێ کەوتووە"
.
بروسک حەسەکە، وتەبێژی یەپەگە، لەسەر چالاکییەکانی شەڕڤانەکانیان زانیارییەکی دیکەشی داوە و دەڵێت:" هەروەها بەبەڵگە بۆمان پشتڕاست بووەتەوە،کە لە چالاکییەکی دیکەی شەڕڤانەکاماندا لە ناو شاری عەفرین، سەرچەتەی سەر بە جەبهەت ئەل شامیە، عیسا عەبدولحەی و سەرچەتەی سەر بە ئەحرار ئەل شام، ئەبو مقداد، کوژراون، کە بەرپرسیاری گرووپەکانی بۆمبڕێژکردن بوون".

هـ.هـ