بكوژی عومه‌ر علووش كه‌ سه‌ر به‌ میتی توركیایه‌ ده‌ستگیركرا

هێزه‌كانی ئاسایش، بكوژی عومه‌ر علووش به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی ڕه‌قا-یان ده‌ستگیركرد. سه‌لمێندراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی علووشی كوشتووه‌، له‌ لایه‌ن میتی توركیا ڕاسپێردراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یانی ١٥ی مارسی ٢٠١٨، ته‌رمی عومه‌ر علووش به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی ڕه‌قا به‌ كوژراوی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گرێسپی دۆزرایه‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا بكوژی علووشیان ده‌ستگیر كرد.

ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ له‌گه‌ڵ گرووپێك كاری كردووه‌ و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانه‌ ده‌ستگیری بكه‌ن. ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بكوژه‌ به‌رده‌وامه‌ و سه‌لمێندراوه‌ كه‌ ناوبراو به‌ فه‌رمانی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری توركیا (میت) عومه‌ر علووشی تێرۆر كردووه‌.

s.m