سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له‌م دواییانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی پارتی مه‌سیحییه دیموكراته‌كان (CDU/CSU) و پارتی سۆسیالدیموكراتی ئه‌ڵمانیا (SPD) به‌هێز ده‌كات، دوای ٤ ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
پلان داده‌نرا كه ئه‌ردۆغان به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ی توركیا سه‌ردانی به‌رلین بكات، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ترسا ئه‌مه وه‌ك پشتیوانی ئاشكرا بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په لێكبدرێته‌وه. بۆیه بڕیاریاندا سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له ٢٨-٢٩ی ئهیلوول بكرێت.
ئه‌ردۆغان كه بڕیاره له‌گه‌ڵ شاندێكی ٨٠ كه‌سی بێته به‌رلین، له لایه‌ن فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر-ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا به پڕۆتۆكۆڵ پێشوازی لێ بكرێت و فه‌ڕشی سووری بۆ ڕابخرێت. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به سه‌ردانه دوو ڕۆژیه‌كه‌ی هاوكاری ستراتیژی، سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌هێزتر بكات. ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆغان، سیاسه‌تی ئه‌ڵمانیا دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا.
ڕۆژی ٢٩ی ئهیلوول خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی ساز ده‌كرێت
جگه له جووته پارتیی مه‌سیحییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نگێڵا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و پارتی سۆسیالدیموكرات كه پێكهێنه‌ری حكوومه‌تن، هه‌موو پارتییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به توندی له دژی ئه‌و پێشوازیكردنه له ئه‌ردۆغان ده‌وه‌ستنه‌وه. ڕێكخراوه‌كانی په‌نابه‌رانی كوردستان و توركیا، سه‌ندیكا، كۆمه‌ڵه‌كانی ژنان، پارتییه سیاسییه‌كان و گرووپه چه‌په‌كان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان پرۆتستۆ بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پلاتفۆڕمێك به ناوی "!Erdogan ist nicht willkommen -ئه‌ردۆغان به‌خێرنه‌یه‌ت" دامه‌زرا. ئه‌و پلاتفۆڕمه له ژماره‌یه‌كی زۆری ڕێكخراو و بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و ئاشتیخواز پێكدێت.
پلاتفۆڕمه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌نگی خۆی به ڕای گشتیی ئه‌ڵمانیا بگه‌یه‌نێت، ماڵپه‌ڕی "https://erdogannotwelcome.wordpress.com" له ئینته‌رنێت كرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: «ئه‌ردۆغان له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك چاوش ئۆغلوو به خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شكردنی چا پێشوازی لێ بكرێت، پێویسته له دادگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌كانی جه‌نگ له دهن هاگ دادگه‌یی بكرێت.»
بڕیاره له كاتی دیداره‌كانی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ڕۆژی ٢٩ی ئهیلوول كاتژمێر ١٢ له Neptunbrunnen كه له مه‌یدانی ئه‌لێكسانده‌ر پلاتس (Alexanderplatz)ی به‌رلین هه‌ڵكه‌وتووه، خۆپیشاندانێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌بچێت. نه‌ك ته‌نیا له به‌رلین، پێشبینی ده‌كرێت له ته‌واوی ئه‌ورووپا خه‌ڵك به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه بكات.
s.m