به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ٤ عه‌فرینی ژیانیان له‌ده‌ست دا
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، ٤ هاوڵاتیی عه‌فرین ژیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین، ٤ هاوڵاتیی عه‌فرین ژیانیان له‌ده‌ست دا.
مینێكی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به ٤ هاوڵاتیی عه‌فریندا ته‌قییه‌وه له كاتێكدا هه‌وڵیان ده‌دا له‌نێوان گونده‌كانی باراده و برجك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرینه‌وه بچنه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٤ هاوڵاتییه سیڤیله به‌هۆی زه‌خت و سته‌می هێزه داگیركه‌ره‌كان ویستوویانه له سنووری كانتۆنی عه‌فرین كۆچ بكه‌ن.
جگه له ٥ گوندی سنووری ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین كه نزیكن له كانتۆنی شه‌هبا، هه‌موو گونده‌كانی دیكه‌ی كانتۆنی عه‌فرین له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانیدان.
s.m