به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ جه‌رابلووس ژنێك و ٣ منداڵ كوژران

له‌ شاری جه‌رابلووسی باكووری سووریا كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی داگیركراوه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ژنێك و ٣ منداڵ كوژراون.

له‌ جه‌رابلووسی باكووری سووریا كه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی داگیریان كردووه‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌ستنیشانیان كرد كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو ڕوویداوه‌. 

ڕاگه‌یه‌ندرا، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك خاڵێكی پشكنینی بازاڕی جه‌رابلووس ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژنێك و ٣ منداڵ ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

s.m