بۆ بریندارانی سەرێکانی داوای هاوکاری بە پەلە دەکرێت

بەرپرسانی سیاسی و تەندروستی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بریندارانی سەرێکانی  داوای هاوکاری بەپەلەیان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێوەستان سەرێکانی بۆردومان دەکات و بە هۆی ئەوەی چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، ژیانی هەزاران مەدەنی لە مەترسیدایە.

مانگی سووری کورد بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناتوانێت دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکات.

مانگی سوور ڕایگەیاند، بە هەزاران خەڵکی مەدەنی لە سەرێکانی و دەوروبەری لە دۆخێکی مەترسیدار دان و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ برینداران کۆریدۆرێک بکەنەوە.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری تەڤدەم و کۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای کوردستان داوای هاوکاری بەپەلەیان بۆ برینداران کرد.

خەلیل وتی، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سەرێکانی ژیانی هەزاران کەسی مەدەنیان خستووەتە مەترسیەوە و داوای لە هێزە پەیوەندیدارەکان کرد بە زودترین کات دەستوەردان بکەن.

ف.ق