بۆ جاری یەکەم شاندێکی مەسەدە بە فەرمی سەردانی دیمەشقی کرد

شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی-مەسەدە، بە بانگهێشتی فەرمی حکومەتی سوریا سەردانی دیمەشقی کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەرتەش و حکومەتی سوریا ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ئانەهای ڕۆژئاڤای کوردستان بڵاوی کردەوە،  لە سەر بنەمای گفتوگۆ و چارەسەری، شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی-مەسەدە، بە بانگهێشتی فەرمی حکومەتی سوریا سەردانی دیمەشقی پایتەی سوریای کردوە.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردوە، شاندەکەی مەسەدەکە بەگەیشتنی بە دیمەشق لەگەڵ گەورە بەرپرسانی و ئەرتەشی سوری دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و پرسە پەیوەندیدارەکانی نێوانیان تاوتوێ کردوە.

لەو بارەوە ڕیاز دەرار، هاوسەرۆکی مەسەدە بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا (AFP)ی ڕاگەیاندوە، سەدانەکەیان کە یەکەمینە بۆ شام (دیمەشق)، لە سەر داخوازی حکومەتەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بووە. ئامانج لە سەردانەکەشمان پرسی چارەسەری باکوری سوریایە و هیوادارین ئەم سەردان و کۆبوونەوانە ئەنجامێکی ئەرێنیان لێبکەوێتەوە.

دەرار ئاشکراشی کردوە، لە سەردان و دانوستاکانی نێوان مەسەدە و حکومتەتی سوریا دا، هیچ لایەک پێش مەرجی نەبووە.

 

هـ.هـ