بۆمبێكی لكێنراو له‌ قامیشلۆ پووچه‌ڵ كرایه‌وه‌

هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ قامیشلۆ بۆمبێكیان پووچه‌ڵ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ لكێنرابوو.

پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینیبووسی بۆ خۆی كڕی و هه‌ستی به‌ دۆخێكی نائاسایی كرد، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كرده‌وه‌. دواتر تیمه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان و پشكنین كرد، سه‌ره‌نجام بۆمبێكیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ لكێنرابوو.

تیمه‌پسپۆڕه‌كان بۆمبه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، داوایاشیان له‌ هاوڵاتییان كرد به‌رله‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك بكڕن به‌باشی لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن.

s.m