بە ئۆپراسیۆنى تایبەت چەتە داگیرکەرەکان لە عەفرین دەکوژرێن

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، لە ناوچەى بلبلێى عەفرین چەتەیەکى فەیلەقی شامی تورکیا کوژرا. لە هەفتەیەکەدا بە لانیکەمەوە ٣ چەتە لە ئۆپراسیۆنى تایبەتى شەڕڤاناندا کوژراون.

بەپێى راگەیاندراوی ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون، چەتەیەکى فەیلەقی شامی دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە رۆژی ١٢ى ئەیلولی ٢٠١٨دا لە گوندی خلالکای ناوچەى بلبلێ لە عەفرین کوژرا.

لە راگەیاندراوەکەى ژووری توڕەیى زەیتوندا هاتووە:

"شەڕڤانانمان رۆژی ١٢ى ئەیلولی ٢٠١٨ لە گوندی خلالکای ناوچەى بلبلێ لە عەفرین لە دژى چەتەیەکى فەیلەقی شام چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ئەو چەتەیە کە لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژرا، بەشداریى هێرشەکانى سەر عەفرین کردبوو و دەستى لە کۆچ پێکردنی هاووڵاتییاندا هەبوو. لەبەر ئەوە لەلایەن شەڕڤانمانەوە کرایە ئامانج و بە سزای خۆى گەیشت. هەموو ئەو چەتانەى بەشدارییان لە هێرشکردنە سەر عەفریندا کردووە لەلایەن شەڕڤانانەوە دەکرێنە ئامانج.

 ئێمە وەک ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون جەخت لەوە دەکەینەوە، کە شەڕڤانانمان لە هەموو ناوچەکانى عەفرین و دەورووبەریدان. ئێمە ئەرکی خۆمان بۆ پاراستنى خاک و گەلەکەمان جێبەجێ دەکەین و لە چەتەکان دەپرسینەوە و دەبێت باجی هێرش و داگیرکەرییەکەیان بدەن. بە دڵنیاییەوە چالاکییەکانى شەڕڤانەکانمان زیاتر دەبن".

شەڕڤانانی ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رۆژی ١١ى ئەیلول لەسەررێگاى راجۆ لە دژی چەتەیەکى بەرەی شامی بە ناوی ئەمیر قەتی چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ئەو چەتەیە کوژرا.

هەروەها رۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ شەڕڤانان لەسەر رێگاى عەفرین – جندرێس چالاکییەکى تریان لە دژی چەتەیەکى تری بەرەی شامی بە ناوی فایز ساڵح تەها ئەنجامدا و ئەو چەتەیە لەو چالاکییەدا کوژرا.

ر.م