بە هەزاران کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید سیپان عەفرین کرد

لە دێرک بە هەزاران کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید محەمەد حەمۆ بە نازناو سیپان عەفرین کرد.

لە دێرک بە هەزاران کەس لە بەردەم ناوەندی گەنجانی شەهید باوەر کۆبوونەوە و ڕوویان لە پرسەی خانەوادەی سیپان عەفرین کرد.

چادری پرسەکە بە ئاڵاکانی قەسەدە و وێنەکانی شەهید سیپان خەمڵێنران.

لە پرسەکەدا بە ناوی ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدان و کۆمیتەی کاروباری ناوخۆیی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و کۆنگرەی ستار ڕاگەیەنراو خوێندرانەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکاندا ئاماژە بەوەدرا، شەهید سیپان هەموو تەمەنی لەپێناو تێکۆشانی گەلاندا بەخت کرد و لە هەموو بەرەکان لەدژی داگیرکەری و قڕکردن تێکۆشانی کرد.

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی کرا.

ف.ق