بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ لە شەهبا ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە

لە کامپی سەردەم لە شەهبا، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بەبۆنەی ١٠ی کانونی یەکەم، ڕۆژی جیهانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ، لە کامپی سەردەم لە شەهبا، بە بەشداریی خەڵکی عەفرین لە لایەن ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاندراوێک بڵاو کرایەوە.

راگەیاندراوەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە لایەن زەینەب محەمەد و ئەندامی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەیهان عەلی-یەوە خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

١٠ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٨ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، بۆ یەکەمین جار جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی کە هەموو نوێنەرایەتی یاسایی و کەلتووری هەموو جیهان بۆ دانووستاندنی دەوڵەت لەگەڵ خەڵک، بەندە بنەڕەتییەکانی مافەکانی مرۆڤیان داڕشت.

ئەو ڕۆژە، ئەوە بوو کە تێیدا کۆمەلگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٨دا ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاند و کە ئەمساڵ پێ دەنێینە ٧٢ەمین ساڵوەگەری ئەو ڕۆژە پیرۆزە. ئامانجی دروستکردنی ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا هەمووان دەتوانن وەکو مرۆڤ بە مافی ڕەوای خۆی بەبێ جیاوازی ڕەگەزی، ڕەنگی پێست، ئاین، زمان، بیروڕای سیاسی، نەتەوە، کۆمەڵگە، پارە و دەوڵەمەندی وەکو مرۆڤ ببنە خاوەن مافی خۆیان، ئەو بەڵگانە بۆ زیاتر لە ٥٠٠ زمان وەرگێڕدرا و لە سەرتاسەری جیهاندا ڕۆلێکی سەرەکی دەگێڕێت.

ئامانجی ئەو هاوبەشییەی هەموو گەلان و هەموو نەتەوەکان دەگرێتە دەست و تێیدا دیاری دەکان کە  بۆ هەموو کەسێک یەکسانی، نرخ و شکۆ دەکرێتە بنەمان و بنەما ئەخلاقییەکان و مرۆییەکان بۆ دەوڵەت و کەسەکان مسۆگەر ببێت.

لە بابەتی سوریادا ئەو بنەما ئەخلاقی و مرۆییەی کە بەبەڵگە کراون، بە تەواوی جیاوازن. لە هەموو بەها و بنەما مرۆییەکان دوورن، لە سەرەتای قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١دا تا دەگاتە ئەمڕۆ، لەنێوان ڕژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوپای نەتەوەیی سوریا شەڕ بەردەوامە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەشدا هەزاران کوژراو و برینداری لێ کەوتوەتەوە، کە زۆربەیان ژن و منداڵ و هاوڵاتی سفیل بوون، هەموو کردەوە دڕندەییەکانی وەکو کوشتن، ئەشکەنجە، ڕفاندنی هاوڵاتیان و کۆچبەریی بە تایبەت ئەو ڕووداوە لەسەر خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا لە هەرێمەکانی دیکەی سوریا زیاتر بەڕێوەچوو. لە ساڵی ٢٠١٨دا هێزی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا بەناوی 'سوپای سوریای ئازاد' هەرێمی عەفرینی داگیر کرد و دانیشتوانی ڕەسەنی لە ناوچەکە، گوندەکانی کۆچبەر کرد و زیاتر لە ٣٠٠هەزار کەس ڕوویان لە ناوچەی شەهبا کرد. حەلەب و جزیرە، لەگەڵ ئەوەی دەستبەرداری موڵک و ماڵیان نەبوون، ڕووبەڕووی کردەوەی جۆراوجۆر دەبنەوە، وەکو ڕفاندن، بەزۆر پارە لێ سەندن، ئەشکەنجە دان، بە تەواوی ٦ هەزار کەس ڕووبەڕووی ئەو کردەوانە بوونەتەوە، کە لەو کەسانە تا ئێستا چارەنووسی ٣٣٠٠ کەس دیار نییە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، ٨٦ کەس لە عەفرین لەلایەن چەکدارانەوە ڕفێندراون و هەروەها ٢٤٠٠ هاوڵاتیش کە ٣٠٠ کەسیان منداڵن و ٢١٠ کەسیشیان ژنن، بریندار بوون".

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باسی تاڵانکردن و قرکردنەکانی عەفرینیش کراوە، لەو بارەیەوە ئەوە هاتووە: "لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە، دەستدرێژی کراوەتە سەر ٦٠ ژن و ٥٠٠ هاوڵاتی بەناوی داواکردنی فیدیە ڕفێندراون و هەزار و ٢١٣ هاوڵاتیش شەهید بوون کە ٥٤ کەسیان بە ئەشکەنجە کوژراون، ١٩٨ کەسیش لە ئەنجامی تەقینەوەکان گیانیان لەدەست داوە".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورک کردەوەکانی خۆی بە هەموو شێوەیەک لەدژی گەل جێبەجێ دەکات، گۆڕینی مەتەریالەکان، قەدەغەکردنی زمانی کوردی و لەجیاتی ئەوە زمانی تورکی بەسەریاندا سەپاندوە، ئەوانەی بۆ مەتەریالەکان ئەرکدار کراوهن هەموویان سەر بە بەرەی نوسەرن کە بەرهەمی داعشن، ئەو شتانەی کە دەکرێن لەژێر چەتری کۆمەلەی خێرخوازی و فریاگوزاری قەتەرین، هەروەها شوێنی قێرکردن و خوێندنگاکانیان گواستوەتەوە شوێنە سەربازییەکان و لە هەمان کاتدا ناوی گەڕەک و گوندەکان لە کوردییەوە دەکەنە تورکی، ئەوەش دیارە کە ئامانجیان دروستکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانییە.

بانگەوازیی

هەربۆیە بانگەوازی بۆ هەموو ڕێکخستن و دەوڵەتە یاساییەکانی و مرۆییەکان، پێش هەمووشیان نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بە ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان هەستن و بریاری تووند لە دژی دەوڵەتی تورک بەن و ئەو کردەوانە بەپەلە بوەستێنن کە هێزەکانی تورک لە ناو خاکی سوریا بە تایبەتیش لە خاکی عەفرین بکشێنەوە و خەڵکی ناوچەکە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان ڕێکخراوە مرۆییەکان و ڕاگەیاندنەکان بچنە ناو ناوچەکە. ئێمە بە ڕای گشتی ڕایدەگەینین، دژی ئەوانەی دەستیان لەو کردەوانەدا هەیە، پێش هەمووشیان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری بەرگری تورکیا خلوسی ئاکار پێویستە دادگایی بکرێن. لە لایەکەی دیکەوەش دەبێت ئەو بینایانەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕووخێندراون، جارێکی دیکە دروست بکرێنەوە".