'بەدڵنیاییەوە کورد لە سوریا دەبێتە خاوەن ستاتۆ'

مستەفا پەکۆزی نووسەر رایگەیاند، هەڕەشەی ئەنقەرە بۆ دەستوەردان لە باکور- رۆژهەڵاتی سوریا تێکشکاوە و وتی، بەدڵنیاییەوە کورد لە سوریا دەبێتە خاوەن ستاتۆیەکی دەستووری.

نووسەر مستەفا پەکۆز، پسپۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سوربوونی ئەنقەرە لەسەر 'ناوچەی ئارام' لەدژی رۆژئاوای کوردستان هەڵسەنگاند.

پەکۆز باسی لەوە کرد، پێشنیاری ئەنقەرە بۆ 'ناوچەی ئارام' لە دوو خاڵی بنەڕەتییەوە

سەرچاوە دەگرێت و وتی: "خاڵی یەکەم؛ دەیەویت سەروەریی هێزەکانی سوریای دیموکرات کەم بکاتەوە و ناوچەی ئارامی سەربازی بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆی. بەو شێوەیە دەیەوێت سەروەری سەربازی قەسەدە و مۆدێلی ڕێکخستنبوونی کۆمەڵگەی – سیاسی کە هەیە لە ناوچەکە پاکتاو بکات. خاڵی دووەمیش ئەوەیە، دەیەوێت بۆ 'چارەسەرکردنی کێشەی سورییەکان' وکو کەرەستەیەک بەکاری بهێنیت کە بووەتە پرسێکی جددی سیاسەتی ناوخۆیی تورکیا و دەنگی دەسەڵاتی ئاکەپەی پێ کەم دەکات".

پەکۆز ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەوەی پلانی ئەنقەرە جێبەجێ ببێت، دەبێت بچێتە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتریی هەرێمەکە، هەتا ئەوەش جێبەجێ نەبێت، ناتوانێت کۆتایی بە سەروەریی سەربازی و سیاسی قەسەدە بهێنێت، ئەوشی وەبیرهێنایەوە کە قەسەدە ڕایگەیاندوە کە دەتوانن هێزەکانیان بەقوڵایی ٥ کیلۆمەتر لە سنوورەوە پاشەکشە پێ بکەن، بەڵام ئەویش بە هەندێک مەرجی وەکو کشانەوە لە عەفرین دەبێت.

پەکۆز باسی لەوەش کرد، هەڵوێستی قەسەدە گەلێک گرنگە و وتی: "دەبێت پێش هەموو شتێک مرۆڤ سەرنجی خۆی رابکێشێتە سەر تێڕاوانینی ئەمریکا کە بە چ شێوەیەک دەڕوانێتە قەسەدە. سەرەڕای هەموو سووربوونەکانی تورکیا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا جێمس جێفری وتی: 'دیدارەکانمان بەردەوام دەبن. هەوڵ دەدەین هاوسەنگییەک لە نیگەرانییەکان دروست بکەین. لەلایەک هاوبەشە گرنگەکەی ئێمە، لە لایەکی دیکەش هاوپەیمانێکی ئێمەی ناتۆ هەیە'. کاتێک هەڵسەنگاندن لە ڕوی سیاسی – دیبلۆماسییەوە لێکبدەینەوە، ئەو کاتە ئاشکرا دەبێت کە ئەمریکا ئەنقەرە و قامیشلۆ لە هەمان ئاستی بایەخدا دەبینێت".

پەکۆز وتیشی، لەم دۆخەی کە هەیە ئەوەی قەبووڵدەکریت ئەوەیە، ئەو هێزەی لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکرێت، نە قەسەدە دەبێت و نە تورکیا، هێزێکی نێونەتەوەیی دەبێت، بۆیە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە پێشنیارەکەی تورکیا قەبووڵ نەکراوە.

پەکۆز وتیشی: "چ بە ٥ کیلۆمتر بێت، یانیش ٢٠ کیلۆمەتر بێت 'ناوچەی دیاریکراو' یەکینەکانی تورکی تێدا نییە، بەڵکو هێزە نێونەتەوەییەکانی تێدا دەبێت، قەسەدەش دەپارێزێت لەڕووی سەربازییەوە".

'ئەمریکا هەنگاوێک نانێت کە قەسەدە قبووڵ نەکات'

لەبارەی دروستکردنی 'ناوەندی بزووتنەوەی هاوبەش لە تورکیا'ش پەکۆز وتی: "بە ڕای من ئەمریکا لەبارەی ئەو دیدارانەدا قەسەدە بە ڕێکوپێکی ئاگادار دەکاتەوە. ئەمریکا هیچ هەنگاوێک نانێت کە قەسەدە قبوڵی نەکات. هەروەها ئەگەر لە داهاتوودا قەسەدە بەشداری 'ناوەندی بزووتنەوەی هاوبەش' بکرێت ئەوەش شتێکی سورپرایز نابێت".

پەکۆز ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەمریکا و تورکیا لە بابەتی دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئاسایش هاوبیر بن، ئەو کاتە جەرابلوس، ئەلباب، عەفرین و ئیدلب، هەتا دەریای سپی، هەرێمەکە لەو چوارچێوەیەدا دەبێت و وتی: "ئەو کێشانەی کە بە دروستکردنی ئەو ڕێڕەوە لەگەڵ ڕووسیا دروست دەبن، بابەتێکە مایەی گفتوگۆیە. ئەگەر بە شێوەیەکی ئاشکرا بڵێین، لەجیاتی دروستکردنی ناوەندێکی بزووتنەوە، بڕیارێکی بەرچاو نەدراوە. بە شێوەیەکی دیکە، هەڕەشەکانی ئەنقەرە بۆ ئۆپەراسیۆن لەدژی ڕۆژهەڵاتی فورات تێکشکاوە".

'بە دڵنیاییەوە کورد دەبێتە خاوەن ستاتۆ'

نووسەر پەکۆز ڕایگەیاند، ئامانجی هەوڵدانەکانی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە کورد لە سوریا نەبێتە خاوەن ستاتۆیەکی 'فیدراڵی' یان 'خۆبەڕێوەبەری' و وتی: "بەڵام ڕاستیی سیاسەتی سوریا نیشان دەدات کە کورد لەناو هەرێمی خۆبەڕێوەبەردا دەبێتە خاوەن ستاتۆیەکی هەمیشەیی. مومکین نییە کە ئەنقەرە پێش بەم گۆڕانە بگرێت".

پەکۆز وتیشی، پەیوەندییە هەرێمییەکانی کورد لەم دۆخەی دەبینرێت زۆر بەهێزتر زیاد دەبێت و وتی: "سیستمی هەرێمی خۆبەڕێوەبەر کە لە چوارچێوەی یەکپارچەبوونی خاکی سوریادا لە لایەن قەسەدەوە دروست کراوە، پاڵپشتی لە ئەمریکا ونەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی کەنداو، دنیای عەرەب، ئیسرائیل، هەروەها لە ڕووسیا و ئێرانیش وەردەگرێت. بۆیە لە پشت پەردەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمە جیهانییەکان و هەرێمەکە نیشان دەدات کە پشتوانییەکی بەهێزی کورد هەیە".

ک-ش