بەدەیان ئەندامی شانە شارواوەکانی داعش لە دەیرئەزۆر دەستگیرکران

ئەنجوومەنی سەربازی دەیرئەزۆر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆن لە دژی چەتەکانی داعش کە خۆیان لە گوند و گێڵگەکاندا شاردووەتەوە ژمارێکی زۆر لە چەتەکانی داعشیان دەستگیرکرد وهەروەهە دەستیانگرت بەسەربڕێکی زۆر چەک وتەقەمەنییدا.

ئەنجوومەنی سەربازی دەیرئەزۆر چەند ڕۆژ پێش ئیستا ڕایگەیاند کە ئەوان ئۆپەراسیۆنێک-ی بەرفراوانیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعش دەست پێکردووە.  شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی دەیرئەزۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە تا ئیستاش بەردەوامە، لەگوندەکانی دەیرئەزۆر بەتایبەت لە گوندەکانی شێحەل،زیبان و ڕەز لە نزیک ڕووباری فورات دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و ئامێری سەربازیدا. هەروەها لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەدەیان ئەندامی شانەی نووستووی داعشیان دەستگیر کرد.

ک-ش