بەدەیان جوان لەحەلەب بەشداری ناو ڕیزەکانی پەپەگە بوون

٤٠ جوان لە شاری حەلەب دوای تەواو کردنی خولی پەروەردەی سەربازی و سیاسی، بەفەرمی بەشداری ناو یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە بوون.

٤٠ جوانی لە پێکهاتەکانی کورد وعەرەب لە شاری حەلەب-ی سووریا دوای تەواو کردنی خولی٥٠ ڕۆژەی پەروەردەی سەربازی وسیاسی بە فەرمی بەشداری ناو ڕیزەکانی یەپەگە بوون.

مەراسیمی بەشدار بوونی شەرڤانانی نوێی یەپەگە لە ڕۆژی ١٩ی تەمووز/٢٨ی پووشپەڕ بەڕێوە چوو. بنەماڵەی شەهیدان، فەرماندەکانی یەپەگە ویەپەژە و ئەندامانی یەپەگە ویەپەژە بەشداری مەراسیمەکە بوون.

مەراسیمەکە بە ڕێوڕەسمی سەربازی دەستی پێکرد ودواترشەڕڤانان سوێندیان خوارد.

لە مەراسیمەکەدا گروپی موزیکی شەهید بارین وشەهید گولبەهار وگروپی هەڵپەڕکێی نودا چەند بڕگەیەکیان پێشکەش کرد.

مەراسیمەکە دوای پێشکەس کردنی چەند وتاربە شایی وهەڵپەرکی کۆتایی بێهات.

ک-ش