بەرپرسی دارایى داعش لە رەقا دەستگیرکرا

هێزەکانى دەژ تیرۆر (هات) لە رەقا لە دژی شانەیەکى داعش ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا. لەو ئۆپراسیۆنەیەدا محەمەد عەلی بەرپرسی دارایی چەتەکان دەستگیرکرا.

بەپێی راگەیاندراوی هێزەکانى دژ تیرۆر محەمەد عەلی بەرپرسی دارایی چەتەکانى داعش لە ئۆپراسیۆنێکى هێزەکانیاندا لە رەقا دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەتە تاوانبارە بڕێکى زۆر دۆلار، لیرەى تورکی، لیرەی سوری و ٣ مۆبایلی پێوە گیراوە.

دواى ئەوەى چەتەکانى داعش لەمدواییانەدا لە رەقا هەندێک هێرشیان ئەنجامدا، هێزە سەربازییەکان رێوشوێنێ پێویستیان گرتەبەر و لە دژی شانەکانى داعش ئۆپراسیۆنەکانیان زیاتر کردووە.

ژ.ت