بەرگی یەکەمی پەرتوکی "رۆژئاوا، وڵاتی سەوز، سوور، زەرد" بڵاو کرایە

بەرگی یەکەمی پەرتوکی "رۆژئاوا، وڵاتی سەوز، سوور، زەرد" لە دووتوێی ٨١ لاپەڕەدا بە زمانی فارسی بڵاو کرایەوە.

لەو پەرتووکەدا باس لە ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕ و پێکدادان و کێشەکانی و هاوکات باس لە رێبازەکانی بونیادنانەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ی نوێ و ناوەندی دیمۆکراتیک، دەکریت.

لە پەرتوکەدا هاوکات تیشک خراوەتە سەر کاریگەریەکانی شۆڕشی رۆژئاوا، سیستمی کۆنفیدراڵ، کێشە و دەستکەوتەکانی و بە وردی باسی لێوە دەکریت.

لە کۆتایی پەرتووکەکەشدا باس لە بزوتنەوەی رۆژائا و بزوتنەوە شۆڕشگێریەکانی جیهان دەکرێت و بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

یەکەم بەرگی ئەم پەرتوکە "رۆژئاوا، وڵاتی سەوز، سوور، زەرد" لە لایەن بابەک مەهابادەوە نووسراوە.

بۆ خوێندنەوەی پەرتوکەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

پەرتووکی "رۆژئاوا؛ وڵاتی سه‌وز، سوور، زەرد"

ز.ش