بەسەرهاتی ئەیلەم منبج شەڕڤانی یەپەژە

"ئێمە جارێکیتر بڕیارمان وایە لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستینەوە بۆئەوەی جارێکی تر گەلەکەمان نەکەوێتە دۆخێکی سەخت و مەترسیدار."

ئەیلەم منبج کچێکی عەرەبە کە لە شاری منبج لەدایکبووە و دوای ڕزگاکردنی شاری منبج بڕیاریداوە لەگەڵ دایکیدا بەشداری لە ڕیزەکانی یەپەژەدا بکەن. ئەیلەم بە عەشقی ئازادی دەست بە گەڕان بەدوای ڕاستیەکان دەکات. بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بپارێزێت بە هەموو هەوڵ و ئیرادەیەوە تێدەکۆشێت. لە هەمانکاتدا تۆڵەی گەلەکەی لە زوڵم و زۆردەستی داعش بکاتەوە.

ئەیلەم ئاماژەی بە هۆکاری بەشداریکردنی خۆی کرد و وتی،"من خەڵکی منبجم، ئێمە حەوت خۆشک و براین و لەگەڵ دایکمان بەشداریمان لە ڕیزەکانی پاراستندا کردووە. هۆکاری بەشداریکردنمان ئەوەیە کە وڵاتەکەمان بپارێزین. ئێمە وەک خانەوادە و گەل کە لە منبج دەژین زۆر سەختی و زۆردەستیمان بە دەستی داعش بینی. ئەوەش هۆکاری سەرەکی بوو کە بڕیار بدەین و بەشداری لە ڕیزەکانی هەسەدە ببین. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو لایەکەوە ژنانی کردووەتە خاوەن بیر و هزر، ژنانی کردووەتە خاوەن ئیرادە. بۆیە ژنان خۆیان خۆیان بەڕێوەدەبەن، لەسەر ئەم بناغە هزریە ژنان خۆیان لە هەموو دەرگا تاریکەکان ڕزگار دەکەن. راستە ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالیە بەڵام من هێز و ئیرادە لەو وەردەگرم. لەبەرئەوەی فەلسەفەکەی، بووەتە پرەنسیپ و رێنیشاندەری گەلان بۆ هەموو چارەسەریەک."

لەبارەی بەشداریکردن لە هەنگاوی دێرەزۆر ئەیلەم دەڵێت، "ژمارەیەکی زۆر چەتە لەوێ کۆببوونەوە. لەبەرئەوەی ئیتر کاتی کۆتاییهاتنیان هاتبوو، گەلی هەرێمەکە زۆر سەختی و ناخۆشیان بینیبوو کە چاوەڕوانی ئەوە بوون کەی ڕزگار دەکرێن. ئێمە وەک شەڕڤانانی یەپەژە بە هەموو هێز و ئیرادەمان کە چەندین ساڵە لەناوماندا شاراوە بوو، بەشداریمان لەو هەنگاوەدا کرد و دەستە تاریکەکانمان لەسەر ئەو گەلە هەڵگرت. دوای زۆر هەنگاوی مێژوویی کە لە باکووری و ڕۆژئاوای سوریا نران، دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیدا بە هەموو شێوەیە هێرش بکاتە سەر دەستکەوتەکانمان. بەڵام لەمەودواش بۆ پاراستنی خاک و وڵاتمان چ ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێی دەکەین.

ئەیلەم ئاماژەی بە وابەستەبوونی خۆی بە گەل و بەهاکان کرد کە چەندین ساڵە گەل شانبەشانی شەڕڤانان تێدەکۆشێت و وتی، "لە مێژوودا لەبیرناکرێت کە بە هەموو شێوازێکی بەرخۆدان، هەوڵیاندا کە دەستکەوتنی شەڕڤانان و گەل لەدەست نەچن. ئێمەش جارێکتر بڕیارمان وایە لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستینەوە بۆئەوەی جارێکی تر گەلەکەمان نەکەوێتە دۆخێکی سەخت و مەترسیدار."

ئەیلەم لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە هەموو ژنان کرد بە تایبەتی ژنانی عەرەب کە بەشداری لە ڕیزەکانی یەپەژەدا بکەن. بۆ ئەوەی بزانن چۆن خۆیان دەپارێزن و گەلەکەیان بپارێزن و لە ناو لێکۆلینەوەی ئازادی خۆیاندابن."

ف.ق