بەهۆى تەقینەوەى مینەوە ١١ هاووڵاتیى عەفرین شەهید بوون

بەهۆى تەقینەوەى مینەوە لە ناوچەکانى ژێردەستى ڕژێمى سوریا لە حەلەب، ١١ هاووڵاتیى عەفرین شەهید بوون و منداڵێکیش بریندابوو.

بەهۆى تەقینەوەى مینەوە لە ناوچەکانى ژێردەستى ڕژێمى سوریا لە حەلەب، ١١ هاووڵاتیى عەفرین شەهید بوون و منداڵێکیش بریندابوو.

١١ هاووڵاتیى عەفرین، کە منداڵیشیان لە ناودایە و بەهۆى هێرشى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانیانەوە ناچاربوو بوون ماڵ و حاڵى خۆیان بەجێبهێڵن و دوێنێ بۆ چارەسەرى پزیشکى ڕوویان لە شارى حەلەب کردبوو.

ئەو هاووڵاتیانە بەهۆى تەقینەوەى مینێکى چێنراوى رژێمى سوریا لە گوندی تەل جەبین لە نێوان شەهبا و حەلەب، شەهیدبوون و منداڵێکیش بە ناوى رۆبەل محەمەد بەکر بریندار بوو.

ناوى هاووڵاتییە شەهیدەکانى عەفرین بریتین لە: فیدان خەلیل تەمەن ٦٢ ساڵ، شیرین حەمەد وەسیمۆ تەمەن ٣٠ ساڵ، حەسەن سەیدۆ تەمەن ٨٦ ساڵ، قودرەت موسا سلێمان تەمەن ٦٥ ساڵ، حەمیدە خەلیل حسۆ تەمەن ٢٣ ساڵ، رۆهین یاسر عەبدۆ تەمەن ٦ مانگ، یاسر حەسەن عەبدۆ تەمەن ٣٦ ساڵ، ئەو هاووڵاتییانە هەموویان خەڵکى گوندى قەستەڵ جندۆ بوون و لە پێکهاتەى ئێزیدى بوون.

هەروەها زەکییە محەمەد بەکر تەمەن ٥٦ ساڵ، نەورۆز مەنان محەمەد تەمەن ٣٠ ساڵ، وڵات محەمەد بەکر تەمەن ٦ ساڵ و نوژین محەمەد بەکر تەمەن ٣ ساڵ خەڵکى گوندی قەرە بابای ناوچەى ڕاجۆ بوون و لەو تەقینەوەیەدا شەهیدبوون.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە شەهیدانە لە گۆڕستانى شەهیدانی ناوچەى ئەحرەس لە هەرێمى شەهبا بەخاکسپێردران.