بەهۆى لێدانى گورزی یەپەگە و یەیەژەوە چەندین چەتەی تورکیا لە عەفرین کوژران

شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە لە ناوچەى شێراواى عەفرین زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا چەندین چەتەى دەوڵەتى تورکیا کوژران.

لە چوارچێوەى قۆناغى دووەمى هەڵمەتى بەرخۆدانى سەردەمدا، شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە لە ناوچەى شێراواى عەفرین لە دژى گروپە چەتەکانی تورکیا زنجیرە چالاکییەکی کاریگەرییان ئەنجامدا.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە سەرچاوەکانى یەپەگەوە بڵاوکراونەتەوە، لە چالاکییەکاندا چەندین سەرباز و چەتەى تورکیا کوژران.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییانەدا ئۆتۆمبێلێکى سەربازى تێکشکێنراوە و دەستیش بەسەر جبەخانە و چەک و تەقەمەنییەکى زۆردا گیراوە.

چاوەڕێ دەکرێت یەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.

ر.م