بەهۆی هێرشی داعشەوە دەیان چەکداری سووری و ئێرانی کوژران

چەتەکانی داعش لە نزیک شاری پالمیرای سوریا هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆى ئەو هێرشەوە نزیکەی ٣٠ چەکداری ئێرانی و لایەنگری رژێمی سوریا کوژران.

چەتەکانی داعش لە نزیک شاری پالمیرای سوریا هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆى ئەو هێرشەوە نزیکەی ٣٠ چەکداری ئێرانی و لایەنگری رژێمی سوریا کوژران.

ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (سۆهر - SOHR)، کە ناوەندەکەی لە لەندەنە ڕایگەیاند "لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری پالمیرای مێژووییدا، دژ بە بنکەیەکی سەربازیی ڕژێم و چەکدارانی ئێرانی هێرش ئەنجام درا. لەئاکامیشدا لانیکەم ٣٠ سەرباز و چەکدار کوژران".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سۆهر، ١٧ کەس لەوانەی کوژراون هاوڵاتیی ئێرانین.

لە ماڵپەڕە هەواڵییەکانی لایەنگری ڕژێمی سوریادا بانگەشەی ئەوە کراوە، کە ١٦ ئەفسەر و سەرباز کوژراون یان بریندار بوون.

شاری مێژوویی پالمیرا کە شوێنەواری سەردەمی ڕۆمەکانە، لە ئایاری ٢٠١٥ەوە بۆ ماوەی ١٠ مانگ و لە کانونی یەکەمی ٢٠١٦ەوە، بۆ ماوەی ٣ مانگ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیر کرا. لەکاتی داگیرکارییەکەدا زیانێکی گەورە بەر ئەو شوێنەوارە مێژووییە کەوت و ژمارەیەکی زۆر لە شوێنەوارە مێژووییەکانیش لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دزران.

ر.م