بەهۆی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ئاستی ئاوی گۆلی فورات دابەزیوە

ئەندازیار محەمەد شێخۆ ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی گۆلی فورات زیاتر لە ٤ مەتر کەمیکردووە. بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو درگاکانی بەنداوەکە داخراون و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەباش کەمیکردووە.

سیاسەتە قڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلانی ناوچەکە بەردەوامە، بە گرتنەوە و کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن دەوڵەتی تورکیاەوە، ئاوی گۆلی فورات لە تەبقا نزیک بە چوار مەتر کەمیکردووە.

کەمبوونی ئاوی گۆلی فورات، کاریگەریی کردووەتە سەر کارەبای تەبقا و ئەوەش بەڕێژەیەکی بەرز دابەزیوە.

بەهۆی ئەوەی کە بەڕێوەبرانی بەنداوەکە درگاکانی بەنداوەکەیان داخستووە ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارەبا بۆ ١٠ کاتژمێر کەمیکردووە.

بەپێی پەیمانێک کە لە نێوان دەوڵەتانی سووریا، عێراق و تورکیادا واژۆکراوە، دەوڵەتی تورکیا پێویستە لە هەر خولەکێک ٥٠٠ مەتری سێجا ئاو بەرداتەوە بەرەو سووریا، بەڵام تورکیا ئەو ڕێککەوتنە پێشێل دەکات و لە خولەکێکدا تەنیا ٢٠٠ مەتر سێجا ئاو بەردەداتەوە.

ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی گۆلی فورات و لە کارکەوتنی توربینەکانی کارەبا، بە جۆرێک کە کارەبا بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردووە.

ک-ش