بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی درێژکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ١٥ ڕۆژی تر درێژ کردەوە.

بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٣ی ئازارەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی ژاتوچۆی راگەیاندبوو. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ١٥ ڕۆژی تر درێژ کردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامی بڕیاری ژمارە ٢٩ی ١٩/ ٣/ ٢٠٢٠، هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەم بڕیارانەیدا:

ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بە پێی بڕیاری ژمارە ٢٩ی ١٩/ ٣/ ٢٠٢٠ لە سبەینێوە درێژ دەکرێتەوە تا ٢١ی ٤ی ٢٠٢٠.

بە پێی بەندی ٤ی بڕیاری ژمارە ٢٩ی ١٩/ ٣/ ٢٠٢٠ دەرمانخانەکانی بواری کشتوکاڵ و ڤیتێرنەری و دوکانەکانی پارچەی ئامێرە کشتوکاڵیەکان پێویستە لە کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی تا ١ی دواینیوەڕۆ کراوەبن.

بەم بڕیارە ئەو کەسانە ئاگادار دەکرێنەوە."

ف.ق