بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی سەر کۆبانی پیشاندا

ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەزاییان لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری کورد لە ڕێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەربڕی  و ئاماژەیان بە بەرپرسیادی وڵاتانی گەرەنتۆر کرد.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٣:٤٠ لە خاڵێکى ئاسایشی کۆبانێیان دا و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی دروست ببوو.

محەمەد شاهین هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات بە ناوی ئەنجومەنەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "لە کاتێکدا کە هەموو گەلانی جیهان و دەوڵەتان لەدژی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکەن و لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاری کۆبانێی بۆردومان کرد. بەم پێیەش پەیماننامەکانی پێشووی پێشێلکردووە.

بەپێی ئەو پەیمانەی کە ساڵی ڕابردوو لەنیوان ڕووسیا و قەسەدە دا ئیمزاکراوە، پێویستە قەسەدە لە هەموو سنوری هەرێمی فوراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکشێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوای لە ڕووسیا و ئەمریکا کرد کە بە پێی بەلێنەکانیان بۆ پاراستنی خاکی سوریا و سنورداکردنی هێرشەکانی تورکیا کە ڕۆژانە بەرانبەر گوندەکانی کانتۆنەکانی گرێ سپی و کۆبانێ ئەنجامدەدرێن بجوڵێنەوە ئەوەش لە کاتێکدایە کە ٦ مانگە قەسەدە لە سنورەکان کشاوەتەوە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٣:٤٠ لە خاڵێکى ئاسایشی کۆبانێیان دا. بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکى زۆر روویداوە."

ف.ق