بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هەندێک لە زیندانیان ئازاد دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتی خۆڕسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەو زیندانیانەی نەخۆشن و ئەوانەی سزایەکی کەمیان ماوە و ئەوانەشی کە هەڵوێستەکی ئەخڵاقیان نواندووە، ئازاد دەکرین.

ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتیک-مەسەدە لە ٤ی نیساندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دروستکردنی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی زیندانیان و ئەو کەسانەی رفێندراون، ئاشکرا کردبوو، رایگەیاندبوو، ئەرکی ئەو لیژنەیە ئەوەیە کە بەدواداچوون بۆ کەیسی زیندانیان و ئەو کەسانە بکات کە رفێندراون.

لەم بارەیەوە بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیێندراوێکی بلاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی دەستپێشخەری ئەنجومەنی سوریا دیمۆکراتیک و بانگەوازیەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادکردنی زیندانیان، بە پێی یاساکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر چەند بڕیارێک دران. بە پێی یاسا نیودەوڵەتیەکان و بە لەبەرچاوگرتنی بڕیارەکانی مافی مرۆڤ، بڕیار دراوە ئەو زیندانیانەی سزاکەیان کەمی ماوە و ئەوانەی نەخۆش و بریندارن، هەروەها ئەوانەی هەڵوێستەکی ئەخڵاتیان نواندووە، ئازاد بکرێن. ئەو زیندانیانەی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە، لە لایەن هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە ئازاد دەکرین."

ز.ش