بەڕێوەبەری عەفرین داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە بە ئەرکی ئەخلاقی خۆی ڕابێت

بەڕێوە بەرایەتی خۆسەری دیموکراتی کانتۆنی عەفرین و بەڕێوەبەری کەمپی بەرخۆدان-ی شەهبا، بۆ گەڕانەوەی گەلی عەفرین کە بە هۆی هێرش وزوڵمی حکومەتی تورکیا وچەتەکان ، عەفرینیان چۆل کردووە، بانگەوازییان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان وڕای گشتی جیهانی کرد.

بەڕێوە بەرایەتی خۆسەر-ی عەفرین و بەڕێوەبەری کەمپی بەرخۆدان ئەمڕۆ ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕای گشتی جیهانی کرد.

 ڕاگەێندراوەکە بە زمانی کوردی و عەرەبی لە ناوچەی فاتین-ی کانتۆنی شەهبا لە لایەن بەڕێوەبەرانی کەمپی بەرخۆدان، ڕەوشەن حەسەن بە زمانی کوردی و جهیان مەحمود بە زمانی عەرەبی خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکە دا هاتووە: دەوڵەتی تورکیای فاشیست دوای ئەوەی کە لە گەل دەوڵەتی بەرژەوەندی خوازی ڕووسیا ریکەوتنیان کرد، وێڕای چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرە و گروپە جیهادییەکان کە خۆیان وەک ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێناسە دەکەن، هاوکات لە گەل بێدەنگی  نێودەلەتی لەبەر چاوی هەمو جیهانەوە کانتۆنی عەفرینیان داگیر کرد.بە سەدان هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە چێگەو واری خۆیان دەرکران وئیستاکە لە دۆخێکی سەختی مرۆییدا ژیان دەکەن.

ئەو کەسانەی کە ناوی ئەرتەشی ئازادیان لە خۆناوە، لە عەفرین خەریکی تاڵانکردنی ماڵ وحاڵی هاووڵاتیانن، و هەرکەسیک کە سەریان بۆ دانەنەوێنێت دەیکوژن.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەیەوێت بە کەڵک وەر گرتن لەو چەتانە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین بگرێتە پێش و بە شێوازێکی ناڕەوا دەسەڵاتداری خۆی لە ناوچەکە داسەپینیت.

گەلی بەرخۆدێری عەفرین دوای ٥٨ ڕۆژ لە بەرانبەر فڕۆکە و جۆرەها چەکی پێشکەوتووی ناتۆ قارەمامانە بەرخۆدانییان کرد.

سوپای داگیر کەری تورکیا وچەتەکانی دەیان کۆمەلکوژی دڕندانە لە عەفرین ئەنجامدا و بەسەدان هاووڵاتی عەفرینیان شەهید کرد.

 لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە:

هاووڵاتیان عەفرین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ناچار بوون عەفرین بە جی بهێڵن و بە سەدان هەزار کەس ڕوو بکەنە کانتۆنی شەهبا و دەیان هەزاریش بەروە ناوچەی نوبول وزەهرا کۆچبەر بوون. بەڵام گەلی عەفرین لە بڕیاری بەرخۆدانی خۆیان پاشگەز نەبونەتەوە و سوورن لەسەر گەڕانەوە بۆ سەر واری خۆیان واتە عەفرین.

لە بەشیکی دیکە لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لەسەر ئەو ئەساسە وەک بەڕێوەبەری خۆسەر-ی کانتۆنی عەفرین  و دابیشتووانی کەمپی بەرخۆدان، داوا لە ڕای گشتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە کۆتایی بە بێدەنگی  نێو دەوڵەتی بهینن، و تیرۆری دەوڵەتەکەی ئاکەپە ومەهەپە ببینن و هەلوێستێکی کارا بنوێنن، و بە خێرایی گەرنتی گەڕانەوەی عەفرینییەکان و گەرەنتی پاراستنیان لە کۆمەڵکوژی بدەن.

لە کۆتاییدا هاتووە کە خاوەنداریەتی لە گەلی عەفرین بکەن، وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی هاوکاری گەلی عەفرین بکەن.

هەروەها داوا لە ڕیکخراوە و ڕیکخستنە مرۆییەکان ، پزیشکانی بێ سنوور دەکەین کە بە ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی خۆیان هەستن بۆ هاوکاری کردنی سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین .

ک-ش