تابووری ئەرمەنییەکان خۆیان گەیاندە سەرێکانی

یەکەمین تابووری سەربازی ئەرمەنییەکانی سووریا، تابووری شەهید نووبارئوزانیان خۆیان گەیاندە سەرێکانی و لە دژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەرگری لە سەرێکانی دەکەن.

تابووری ئەرمەنییەکانی سووریا بەناوی شەهید نووبار ئوزانیان کە لە ١٠٤هەمین ساڵیادی کۆمەڵکووژی ئەرمەنییەکان بەدەستی دەوڵەتی عوسمانی دامەزرا، ئەمڕۆ لە تل تەمەر ڕەوانەی سەرێکانی کران بۆ پاراستنی سەرێکانی.

تابوورەکە ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە و لە راگەیەنراوەکەدا وترا، " ئێمە ئەو داگیرکاری دەوڵەتی تورک قەبووڵ ناکەین. دەوڵەتی تورک لەهەمبەر مرۆڤایەتیدا تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. لەساڵی ١٩١٥ زیاتر لە یەک میلیۆن ئەرمەنی کۆمەڵکووژ کرد و ئەمڕۆش بە دڕندانەترین شێواز هێرش دەکاتە سەر سووریا. لە دژی ئەو داگیرکارییە گەلی کورد، عەرەب، ئەرمەن، سریان خاوەنداریەتی لە خاکی خۆیان بکەن."

تابوورەکە لە کاتی دامەزراندنیەوە گرینگی دەداتە بواری چاند و زمان و وتی، " ڕۆژ ڕۆژی پاراستنی خاکە. کەسێک کە پاراستنی ئازادی نەکات ناتوانێت چاند و زمانی خۆشی بپارێزێت.

تابوورەکە بەرەو سەرێکانی بەڕێکەوت.

ک-ش