٣٠٤ ته‌رم له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ڕه‌قا ده‌رهێنران

له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی گوندی فه‌خیخه‌ی شاری ڕه‌قا ٣٠٤ ته‌رم كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون له‌ لایه‌ن تیمه‌تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ ده‌رهێنراون.

له‌ گوندی فه‌خیخه‌ی سه‌ر به‌ شاری ڕه‌قای سووریا پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) ڕزگرا كرا، ٨ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه‌.

تیمه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی ڕه‌قا كه‌ گۆڕه‌كان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ ٣٠٤ ته‌رمیان له‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی گوندی فه‌خیخه‌ ده‌رهێناوه‌ كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.

یاسر خه‌میس به‌رپرسێكی تیمه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌ ٩ی كانوونی دووه‌م به‌دواوه‌ له‌و شوێنه‌ كار ده‌كه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌ ٣٠٤ ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌. گوتیشی، ئه‌و ته‌رمانه‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێن ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.

s.m