ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شارۆچكه‌ی ڕاعی هه‌ژاند

له‌ شارۆچكه‌ی ڕاعیی سه‌ر به‌ شاری باب ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌ شارۆچكه‌ی ڕاعیی سه‌ر به‌ شاری باب له‌ نزیك سنووری توركیا كه‌ له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه‌، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ٣ چه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و ٤ سیڤیل كوژراون هه‌روه‌ها چه‌ند سیڤیلێكیش بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

s.m