ته‌قینه‌وه‌یه‌ك قامیشلۆی هه‌ژاند

له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا.

ئه‌مڕۆ له‌ چواڕیانی سۆنیی نێو شاری قامیشلۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئامبولانس ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ كراون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مین حه‌سه‌ن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بریندار بووه‌. زیانێكی زۆریش به‌ دوكان و باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

s.m