تورکیا خائینەکانی لە عەفرین ئەرکدار کردووە

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر دواى داگیرکردنى عەفرین چەتەیەکى بە ناوى سوبحی رزقی، کە پێشتر لە عەفرین بشێویى دەنایەوە و سیخوڕیى بۆ هەواڵگریى تورکیا (میت) دەکرد، کردووە بە سەرۆکى ئەنجوومەنى ناوچەی جندرێس.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر دواى داگیرکردنى عەفرین چەتەیەکى بە ناوى سوبحی رزق، کە پێشتر لە عەفرین بشێویى دەنایەوە و سیخوڕیى بۆ هەواڵگریى تورکیا (میت) دەکرد، کردووە بە سەرۆکى ئەنجوومەنى ناوچەی جندرێس.

چەتەیەک بە ناوى سوبحی رزق و ئەندامی پارتى دیموکراتی کوردستان – سوریا (PDK-S) لە ساڵى ٢٠١٣ لەگەڵ ئەبو خەدەب بەرپرسى پەدەکەسە و خەڵکى گوندی دێوا لە ناوچەى جندرێس، سەید عیسا و موراد رەشۆ، هەوڵیاندا مەراسیم و چالاکیى یادکردنەوەى شەهیدانى کیمیارانکردنى هەڵەبجە لە جندرێس بشێوێنن. ئێستا هەر دوو چەتە هاوڕێکەى سوبحی لە تورکیان، بەڵام سەید عیسا ئێستا لە جندرێسە.

سوبحی رزق بە دزییەوە خوێندکارانى هان دەدا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، یان بەشداری ریزى چەتەکانى "سوپاى ئازاد" بن. هەروەها  هاووڵاتیان و بە تایبەت گەنجانی هان دەدا بۆ ئەوەى بەرەو تورکیا کۆچ بکەن.

سوبحی رزق لە ساڵى ٢٠١٣ دا لەلایەن میتى تورکیاوە راهێنانى پێکرا و لە سەرەتاى ٢٠١٤دا سەنتەرێکى ئینتەرنێتى لە ناوچەى جندرێس کردەوە.

دواى ماوەیەکە لە گەڕانەوەى بۆ ناوچەکە هیچ کارێکى دیاریکراوى نەبوو، بەڵام بە بەردەوامی پارەى لە سەرچاوەى نادیارەوە بۆ دەهات و ئەو پارەیەی لە نووسینگەکانى حەواڵکردنى پارە لە ناوەندى عەفرین وەردەگرت.

لە ساڵی ٢٠١٥دا جارێکیتر چوویەوە بۆ تورکیا و هەوڵیدا بڕوات بۆ ئەڵمانیا، بەڵام دواى ٦ مانگ و لە سەرەتاى ٢٠١٦دا جارێکیتر گەڕایەوە ناوچەى جندرێس و ئەمجارە بە نهێنى دەستیکردەوە بە کارە چەپەڵەکانى و گەنجانى لە دژى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیک هان دەدا.

سوبحی رزق پێش چەند مانگ لە هێرشى سوپاى تورکیاى داگیرکەر بۆ داگیرکردنى عەفرین، ون بوو. دواى داگیرکردنى عەفرین لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیاوە، سوبحی جارێکیتر دەرکەوتەوە، بەڵام ئەمجارە لە میدیا و تەلەفزیۆنەکانى تورکیادا. سوبحی رزق وەک سەرۆکى ئەنجوومەنى ناوچەى جندرێس کە لەلایەن دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەرەوە دروستکراوە، ئەرکى پێسپێردراوە و لە میدیاکاندا قسە دەکات.

بەپێى ئەو زانیارییانەى ئاژانسى هەواڵى هاوار بڵاویکردووەتەوە، سوبحی زانیاری لەبارەى هەموو ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتیى دیموکراتیک، ئەندامانى ئاسایش، ئەندامانى یەپەگە و یەپەژە و هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە خۆبەڕێوەبەریدا بە میتى تورکیا دەدات و ماڵ و خانووى مامۆستاکانیش بۆ تورکەکان دەستنیشان دەکات بۆ ئەوەى دەست بەسەر ماڵ و خانوەکانیاندا بگرن و چەتەکانى ناوچەکانى تریان تێدا نیشتەجێ بکەن.