تورکیا رەتی کردبووەوە، بەڵام سویسرا سەلماندی: فسفۆری سپی بەکار هاتووە

پەیمانگای لێکۆڵینەوەی واسلینگ کە ناوەندەکەی لە سویسرایە، بە بەڵگەوە سەلماندی کە دەوڵەتی تورک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکەرییەکانیدا فسفۆری سپیی قەدەغەکراوی بەکار هێناوە.

قسە و باسەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەردەوامن. دەستپێشخەریی پاراستنی رۆژئاوا لە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی واسلینگ لە سویسرا لە تاقیگە پشکینی بۆ بابەتەکە کر. لە ئەنجامی پشکنینەکەدا ئاشکرا بوو کە دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکەرییەکانیدا، چەکی قەدەغەکراوی فسفۆری بەکار هێناوە.

بە بەڵگەوە ئاشکرا بوو کە فسفۆری سپی بەکار هاتووە

پەیمانگای لێکۆلینەوەی واسلینگ نموونەیەکی ئەو ماددەیەی لە جەستەی شەڕڤانێکی برینداری قەسەدەدا بەجێ ماوە، وەرگرت و لە تاقیگە پشکنینی بۆ کرد و لە ئەنجامدا راپۆرتێکی ٤ لاپەڕەیی ئامادە کرد.

لە ئەنجامی پشکنینەکەدا لەسەر ئامانجی راپۆرتەکە باس لەوە کرا، بۆ ئەوەی بسەلمێنرێت کە ئایا هێزە چەکدارەکانی تورک لە شەڕەکانیدا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چەکی کیمیایی وەکو (چەکی فسفۆر) بەکار هێناوە یان نە، نموونەیەک لەو ماددەیە لە جەستەی شەڕڤانێکی بریندار پشکنینی لەسەر کراوە و ئاشکرا بووە کە ماددەی فسفۆر بەکار هاتووە.

لە بەردەوامی راپۆرتەکەدا لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە باس لەوەشکرا، لە نموونەکەدا کە لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە، بەکارهێنانی رێژەیەکی زۆری فسفۆر ئاشکرا بووە کە رێژەکەی لەوە کەمترە کە لە جەستەی مرۆڤدا هەیە. جگە لەو رێژە زۆرەی فسفۆر، شێوازی برینەکەش ئاشکرای دەکات کە چەکی فسفۆری سپی بەکار هاتووە.

دکتۆر مانسوران: بەڵگەکان سەلمێنەرن

دکتور عەباس مانسوران-ی سویدی کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئێرانە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی:" ئەو نموونانەی لە جەستەی بریندارەکە وەرمانگرت، لە تاقیگە ئەوروپییەکان پشکنینمان بۆ کرد. تاقیگەی سویسرا دەیسەلمێنێت کە ئەوچەکە بکار هاتووە. دەوڵەتی تورک هەر چەند بابەتەکە رەت بکاتەوە، بەڵگەی پێویستمان لەبەردەستدا هەیە کە دەیسەلمێنین و دەتوانین بڕوا بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بهێنین."

راپۆرتەکە رادەستی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا

دکتور مانسوران رایگەیاند، راپۆرتی تاقیگەکان لەسەر لێکۆلینەوەی چەکی کیمیایی و راپۆرتی پەیمانگای پاراستنی رۆژئاوا رادەستی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

'بکەرەکان پێویستە دادگایی بکرێن

دکتۆر مانسوران هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی دەوڵەتی تورک چەکی قەدەغەکراوی بە تایبەت لە سەرێکانی و گرێ سپی بەکار هێناوە و وتی:" پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەمە بێدەنگ نەمێنێت.

دکتۆر مانسوران هەروەها رایگەیاند، بەکارهێنانی فسفۆری سپی و بۆمبی کیمیایی لە دژی خەڵکی مەدەنی، بنپێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە دادگای سزا نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بکەونە جموجوڵ و بکەرانیش لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن.

ز.ش