'تورکیا لەبەردەم چارەسەری ئاستەنگە، خاکی داگیرکراو دەبێت ئازاد ببێت'

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، تورکیا لەبەردەم چارەسەری ئاستەنگە، خاکی داگیرکراو دەبێت ئازاد ببێت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی هێرشی ڕژێمی تورک کە دوو ڕۆژە زیادیکردووە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "قەیڕانی سوریا نزیکەی ١٠ ساڵە چارەسەر نەکراوە. دەرفەتی چارەسەری بەکارنەهێنران. بەڕێوەبەرایەتی شام ڕێگای سەربازی بۆ چارەسەری دەسەپێنێت و دەوڵەتی تورکیش بە خەون و خەیاڵی داگیرکردنی خاکی سوریا دەجووڵێتەوە."

هەروەها باسی ئەوەش کرد، تا دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە بێت چارەسەری دروست نابێت. پێویستە ئەو خاکەی تورک داگیرکردووە ڕزگار بکرێتەوە. هۆکاری بوونی دەوڵەتی تورک و سەرۆک کۆمارەکەی لەناو خاکی سوریا دیارە. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی پەنابەران هەرەشە لە ئەوروپا دەکات و پلان بۆ داگیرکەری دادەرێژێت. بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جارێکیتر هوشداری ئەوە دەدەین: دەوڵەتی تورک مەترسیەکی گەورەیە لەسەر داهاتووی سوریا. پێویستە لەدژی سیاسەتی داگیرکردن و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک تێکۆشانێکی هاوبەش بەرێوەببرێت."

ف.ق