توڕەیى زیتون: سەر چەتەیەکى بەرەى شامی لە عەفرین کوژرا

لە چالاکیى شەڕڤانانى توڕەیی زەیتون دا سەر چەتەیەکى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە عەفرین کوژرا.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون لەبارەى چالاکیی شەڕڤانان لە دژى سەر چەتەیەکى گروپى بەرەى شامی لە عەفرین بڵاکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون دا هاتووە "رۆژی ١٨ى ئابی ٢٠١٨ یەکەیەک لە شەڕڤانەکانمان لە دژی محەمەد محۆ سەر چەتەیەکى بەرەى شامی (جەبهە شامییە) خەڵکى گوندی حەیانێ، کە بە ناوی محەمەد حەیانى دەناسرا، ئەنجامدا.

چالاکییەکە نێوان گوندەکانى شەدود و بارۆزا ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ئەو سەر چەتەیە کە کردەوەى قێزەونی زۆری لە دژى گەلەکەمان ئەنجامدابوو کوژرا. عەفرین چاوەڕێ بکە تۆڵە دەکرێتەوە".

ر.م