توڕەیى زەیتون: لە عەزاز چەتەیەکى سوڵتان موراد کوژرا

ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، لە عەزاز چەتەیەکى سوڵتان مورادى سەر بە دەوڵەتى تورکیا کوژرا. شەڕڤانان ڤیدیۆیى چالاکییەکەیان بڵاوکردەوە.

ژوورى چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانیان رۆژی ٢٤ى تەمووز لە هەرێمى عەزاز چەتەیەکی سوڵتان مورادی سەر بە  دەوڵەتی تورکیایان چاودێریکردووە و دواتر بۆسەیەکیان بۆ داناوە.

 راشیگەیاندووە، لەسەر رێگاى گوندی هەرجەلێ چەتەکە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

شەڕڤانانى ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون ڤیدیۆى چالاکییەکان بڵاوکردەوە و دەستیشیان گرتووە بەسەر چەکى ئەو چەتەیەدا.

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتوندا جارێکیتر هۆشدارى دراوە راگەیاندراوە، هەموو ئەو کەسانەى دەستیان لە داگیرکردنى عەفریندا هەبووە و وەڵامێکى توندیان دەدرێتەوە.

ر.م