توڕەیی زەیتون: لە عەزاز ٢ چەتەى دەوڵەتی تورکیا کوژران

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، هێزەکانیان لە گوندەکانی دەورووبەری عەزاز چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لە چالاکییەکەیاندا ٢ چەتەى دەوڵەتى تورکیا کوژراون.

شەوی ڕابردوو ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی چالاکیی شەڕڤانان لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردەوە و ئەنجامی ئەو چالاکییەی خستەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەڕڤانانمان ڕۆژی ٢ی تەشرینی یەکەم/١١ی ڕەزبەر لە نێوان گوندەکانی بەل و شێخ ڕیهی سەربە عەزاز دوو چەتە کە دەستیان هەبوو لە کۆمەڵکوژیی سەرهاوڵاتیانی عەفرین خستە ناوبۆسەوە. لە ئەنجامی ئەو بۆسەیەدا، هەردوو چەتەکە کوژران. ڕوری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون  ڕایگەیاند کە بەڵێنمان داوە بەرخۆدان بەرفراوان بکەینەوە و تۆڵەی عەفرین لە داگیرکەران بکەینەوە.

ک-ش