توڕەیی زەیتون چەتەکانی فاتێح سوڵتان محەمەد-یان کردە ئامانج

شەڕڤانانی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون، لەعەزاز لەدژی گروپێک لە چەتەکانی فاتێح سوڵتامن محمەد-ی سەربە دەوڵەتی تورکیایان کردە ئامانج. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا بەلانی کەم ٥ چەتە کوژران.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند کە لە ١٥ی ئەیلوول/٢٤ی خەرمانان لە گوندی ڕاێل-ی سەربە شارۆچکەی ئەختەرێن-ی عەزازدووچالاکیی ئەنجام درا.

ژووری چالاکییەکە ڕایگەیاند کە لەهەردووچالاکییەکەدا ٥ چەتەی گروپی سوڵتان محمەد کوژرا و٨ چەتەی دیکە برینداربوون.

' لە ٦ی ئەیلوول بەم لاوە لانی کەم ٥ ئۆپەراسیۆن کراوە'

بە پێی زانیارییەکان ناوەندی هەواڵی فورات و ژووری چالاکی توڕەیی زەیتون لە ٦ی ئەیلوول/١٥ی خەرمانانەوە لانی کەم ٥ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدراوە. ژووری چالاکیی غەزەبی زەیتون ئاشکرای کردووە کە لەم ماوە زۆرتر ئەوچەتانەی کە زۆرداری وستەم لە گەل دەکەن کراونەتە ئامانج.

ئەندامێکی چەتەکانی فەیلەقی شام کە سەربە دەوڵەتی تورکیایە لە ١٢ی ئەیلوول/٢١ی خەرمانان، ئەمیر یەل قەتێ ئەمیری چەتەکانی ئەل شامییە لە ١١ی ئەیلوول/٢٠ی خەرمانان و هەروەها لە ٦ی ئەیلوول/١٥ی خەرمانان چەتەیەک بەناوای فایزساڵەح تاها کوژراون.

ک-ش