توێژی ئۆزۆن لە جەمسەری باشوور لە خۆ نوێکردنەوەدایە

زانایان رایانگەیاند، ئەو کونەی لە جەمسەری باشوور لە توێژی ئۆزۆن دروستبووە لە خۆ نوێکردنەوەدایە و خەریکە پڕ دەبێتەوە و ئەوەش پێشهاتێکى گرنگ و جدییە و لە سالێ ١٩٨٧ەوە تاوەکو ئێستا حاڵەتی سروشتیی لەو شێوەیە رووی نەداوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، کە لە گۆڤاری نەیچر (Natur) بڵاوکراوەتەوە، پرۆسەى کونبووی توێژی ئۆزۆن لە سەر جەمسەری باشوور پێچەوانە بووەتەوە و کونەکەى توێژی ئۆزۆن لە سەر جەمسەری باشوور لە خۆ نوێکردنەوەدایە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لێکۆڵینەوەکە ئەمریکا و کانادا لە خۆی دەگرێت و خۆ نوێکردنەوەى توێژی ئۆزۆن دەبێتە هۆی ئەوەى تیشکە زیانبەخشەکانى خۆر راستەوخۆ نەگەنە سەر زەوی. ئەوەش ئەو پێشهاتەیە، کە لە رێککەوتنامەى جیهانیی ساڵی ١٩٨٧ لە مۆنتراڵی کانادا داواکرابوو کار بۆ بەدیهاتنی بکرێت و لەو ساڵەوە تاوەکو ئێستا نە ئەو حاڵەتە سروشتییە بینراوە و نە کاری پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەى توێژی ئۆزۆن کراوە.

بەپێی ئەو رێککەوتنە، داوا کرابوو وڵاتان کۆتایی بە دروستکردنی ئەو مادانە بهێنن، کە دەبنە هۆی لەناوچوونی توێژی ئۆزن.

پسپۆڕان لەو لێکۆڵینەوەیەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەگەر لە ناوچەکانى تریشدا رێگری لە تەنەکبوون، یان لەناوچوونی توێژی ئۆزۆن بگیرێت، ئەوا رێگری لە زریان و ئاگرکەوتنەوەى هاوشێوەى زریان و ئاگرکەوتنەوەکەی ئوستورالیا دەکرێت، کە بۆ ماوەى چەندین مانگ بەردەوام بوو.

ژ.ت