"تێکۆشانمان لەدژی داگیرکەریی هەتا کۆتایی بەردەوام دەبێت"

خەڵکی ڕەقا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد ڕایانگەیاند، تێکۆشانیان لەدژی داگیرکەریی لە هەموو ناوچەکان هەتا دەرکردنی داگیرکەران بەردەوام دەبێت.

توڕەیی گەل لەدژی داگیرکەریی تورک و چەتەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.

بە پێشەنگایەتی پارتی پێشەرۆژی سوریا، سەدان هاوڵاتی دانیشتووی شار و گوندەکانی ڕەقا چالاکییەکی شەرمەزارکردنیان لە گۆڕەپانی ئازادی ناوەندی شاری ڕەقا ڕێکخست.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سڤیل-ی ڕەقا محەمەد نوور ئەل-زیب، سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخستنی پارتی پێشەڕۆژی سوریا هەلی ئەل ئەحمەدی و شێخ عاید ئەل هادی شێخ ئیلاهـ ئەل موسا ئەل زەهرا وتەیان پێشکەش کرد.

لە وتەکاندا ئاماژە بەوە کرا کە کۆمەلگەی نەودەوڵەتی لەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە سوریا دەکرێن، بەتایبەتی کۆمەڵکوژییەکانی ناوچەی تەل ڕەفعەت لەدژی منداڵانی عەفرین، بەرپرسیارە. هەروەها داوایان کرد کە لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییانە، دۆسییەک لەدژی داگیرکەرییەکانی تورک و چەتەکانی بکرێتەوە و ڕادەستی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بکرێت.

لە وتەکاندا ئاماژە بەوەش کرا، گەلی سوریا داگیرکەریی تورک و چەتەکانی داعش و بەرەی نوسرە لەسەر خاکەکەی قبول ناکەن و کردەوەکانیان لەدژی گەلی سوریا بەتایبەت لەدژی ژنان و منداڵان شەرمەزار کرد.

وتەکان جەختیان لەسەر ئەوەش کردووە کە بەرخۆدانی شەرەف بەردەوامە و گەلانی هەرێمەکە پشتگیری هێزە سەربازییەکانیان دەکەن و هەتا کۆتایی دەرکردنی سەربازانی تورک بەردەوام دەبن.