تەرمی ئەسەد عەلی شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید ئەسەد عەلی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن کە لە کاتی بەڕێکردنی ئەرکەکانیدا لە دێرزۆر شەهید بوون، لە گۆڕستانی شەهیدان لە تل حەمیس بەخاک سپێردرا.

بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەی تل حەمیس و خانەوادە و کەسوکاری شەهید، تەرمی ئەسەد عەلی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن کە لە ١٦ی ئاب لە دێرزۆر شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدان لە ناوچەی تڵ حەمیس بەخاک سپێردرا.

بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید، تەنها خانەوادەی شەهید و ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، بەخاک سپێردرا.

ز.ش