تەرمی زنار ئامەد شەهیدی هێزەکانی رزگاری عەفرین بەخاک سپێردرا

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE شەهید زنار ئامەد کە لە ٩ی ئازاردا لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری عەفریندا شەهید ببوو، بە مەراسیمیکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەحرەس بە خاکسپێردرا.

شەڕڤانی هێزەکانی رزگاری عەفرین موسلم کرۆجی ناسراو بە زنار ئامەد کە لە ٩ی ئازاردا لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری سەردەم لە عەفرین شەهید ببوو، تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەحرەس بە بەشداری سەدان کەس بەخاک سپێردرا.

سەرەتا تەرمی شەهید لە نەخۆشخانەی ئاڤرینی ناوچەی فافینی شەهبا بە کاروانێکی بەرفراوان بەرەو گۆڕستانی شەهیدان بەڕێ کرا. لە گۆڕستانەکە مەراسیمێکی رێزگرتن بەڕێوە چوو، دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان خەلیل عیسا پەیامێکی پێشکەش کرا و رایگەیاند، بۆ گەڕانەوەی عەفرین دەبێت ئاستی خۆڕاگری بەرزتر و بەرفراوانتر بکرێت.

دواتر موشیرا مەلە هاوسەرۆکی دەستەی ئابوری و بەرپرسی کاروباری ژنان قسەی کرد و تیشکی خستە سەر خۆڕاگری شەڕڤانان لە بەرەی جەنگ لە دژی داگیرکاران و رۆڵی شەڕڤانانی بەرز نرخاند لە پاراستنی خاک و گەلانی ناوچەکەدا.

دوای پەیامەکان، هەر لەو مەراسیمەدا ناسنامەی شەهید ئیبراهیم ئیسماعیل ناسراو بە گیڤارا عەفرین و شەهید خەلیل عوسمان ناسراو بە ئێریش عەفرین کە ئەوانیش لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری سەردەمدا شەهید ببوون، ئاشکرا کرا.

دواتر ناسنامەی ئەو دوو شەهیدەکەش خوێندرایەوە و لە کۆتایشدا تەرمی شەهید زنار ئامەد بە وتنەوەی دروشم بەخاک سپێردرا.

ز.ش