تەرمی سەرهات دومان-ی شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا

تەرمی جاسم ئەلمەندۆ، ناسراو بە (سەرهات دومان) کە لەکاتی ئەرکی سەربازیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی تەل حەمیس بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردرا.

تەرمی جاسم ئەلمەندۆ، ناسراو بە (سەرهات دومان) ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) کە لەکاتی ڕاپەراندنی ئەرکی سەربازیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی تەل حەمیس بە مەراسیمێکی جەماوەری شکۆدار بەخاکسپێردرا.

حاجی ئەحمەد ئەل-کیرد، فەرماندەی قەسەدە لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی قەسەدە تێکبشکێنێت، هەموو جۆرە هێرشێک دەکات.

ئەل کیرت راشیگەیاند کە هەتا داواکارییە شکۆمەند و ئاشتییەکانی گەلانی باکور و رۆژهەلاتی سوریا جێبەجێ دەبێت، درێژەپێدەری رێبازی بەرخۆدانی شەهیدان دەبن.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، بەڵگەی شەهیدبوون خوێندرایەوە و رادەستی بنەماڵەکەی کرا.

بۆ شەهید سەرهات لە ماڵەکەی خۆی لە تەل حەمیس پرسە دانرا.

ز.ش